2019-07-12   648     
دۆناڵد ترەمپ
ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پرۆژەیاسایەکی پەسەندکرد کە بهپێی پرۆژهكه رێگریی لەدۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەکات هێرشی سەربازیی دژی ئێران ئهنجامبدات.
ئاوێنه: پرۆژه یاساكه بە 251 دەنگی بەڵێ لەبەرامبەر 170 دەنگی نەخێر پەسەندکرا کە تێیدا رێگریی لەسەرۆکی ئەمریکا دەکات لەئەنجامدانی هێرشی سەربازیی دژی ئێران.
دوای پهسهند كردنی پرۆژه یاساكهی ئەنجومەنی نوێنەران، دۆناڵد ترەمپ ناچار دەکرێت پێش ئەنجامدانی هێرشی سەربازیی بۆسەر ئێران، رەزامەندی کۆنگرێسی وڵاتەکەی وەربگرێت بۆئەوەی خەرجیی شەڕەکەی بۆ دابینبکرێت.