2019-07-12   2492     
به‌وته‌ی ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌زه‌بری هێزو به‌به‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵاتیان، چه‌ند به‌رپرسێک سه‌رقاڵی به‌قاچاخهێنانی دوگی حه‌یوان‌و هێلکه‌ن.
ئاوێنه: عه‌لی حه‌مه ساڵح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت، "له‌ماوه‌ی ڕابردودا چه‌ند به‌رپرسێک سه‌رقاڵی به‌قاچاخ هێنانی دوگی حه‌یوان‌و هێلکه بون. هێلکه قه‌ده‌غه کراوه، به‌شێک له‌به‌رپرسه‌کان ده‌ستیانداوه به‌هێنانه ژوره‌وه‌ی هێلکه به‌قاچاخ، به‌زه‌بری هێزو به‌به‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵاتیان."
ناوبراو داوای ڕاگرتنی "ئه‌م قاچاخ‌و تاڵانییه‌ی خاڵه سنوریه‌کان" ده‌كات‌و رایده‌گه‌یه‌نێت، "دوێنێ شه‌و ١٥ کۆنتێنه‌رو ئه‌مشه‌و ٢٥ کۆنتێنه‌ر هێلکه به‌قاچاخ داخڵکراوه‌و بۆ هه‌ر کۆنتێنه‌رێکیش ٩ ملیۆن دینار دراوه."
به‌وته‌ی عه‌لی حه‌مه ساڵح، "ئێستا کۆنتێنه‌رو هێلکه‌کان له‌سلێمانی له‌لایه‌ن هێزێکی ئه‌منیه‌وه ده‌ستیبه‌سه‌ردا گیراوه له‌نزیک هوانه، هه‌وڵێک هه‌یه بۆ ئازادکردنیان."
ئه‌و په‌رله‌مانتاره به‌پێویستی ده‌زانێت كه یه‌که‌ی ئیداریی‌و هێزه ئه‌منیه‌کان، ئه‌م هێلکانه، ئه‌گه‌ر مه‌رجی ته‌ندروستیان تێدایه به‌زیادکردنی ئاشکرا بفرۆشن‌و پاره‌که‌ی بخه‌نه خزمه‌تی سلێمانی.
ئه‌وه‌ی خستۆته‌رو كه هه‌ر هێلکه‌و دوگی حه‌یوان نییه، چه‌ندینجار جگه‌ره‌و جگه‌رو که‌ره‌سته‌ی دیکه‌و ئۆتۆمبیلی مۆدیل کۆن به‌زه‌بری هێزو ده‌سه‌ڵات له‌خاڵه سنوریه‌کان داخڵکراون.