عەرەبه‌كانی کەرکوک دژی دانانی پارێزگارێکی کورد خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا
  2019-07-12       889       
دیمه‌نێك له‌خۆپیشاندانه‌كه‌، فۆتۆ: سایتی‌ العرب الیوم

دژی رێككه‌وتنی یه‌كێتی‌و پارتی بۆ دیاریكردنی كاندیدی پارێزگاری‌ شاره‌كه‌، عەرەبه‌كانی کەرکوک دژی دانانی پارێزگارێکی کورد خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا.

ئاوێنه‌: خۆپیشاندانه‌كه‌ ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی پارێزگای‌ كه‌ركوك به‌رێوه‌چو، ده‌یان هاوڵاتی عه‌ره‌ب‌و لایه‌نگرانی حزبه‌ عه‌ره‌به‌كان به‌دروشمی "به‌گیان‌و خوێن قوربانیت بۆ ده‌ده‌ین كه‌ركوك" دژی هه‌وڵه‌كانی دانانی پارێزگاری نوێ وه‌ستانه‌وه‌.

خۆپیشانده‌ران جه‌ختیان له‌دژایه‌تی خۆیان بۆ كاندیده‌ هاوبه‌شه‌كه‌ی یه‌كێتی‌و پارتی كرده‌وه‌.

رۆژی‌ سێشه‌ممه‌ی‌ رابردو تەیب جەبار وەكو كاندیدی لیستی برایەتی، بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك، لەلایەن یەكێتی‌و پارتییەوە دیاریكرا.

هه‌ر ئه‌مرۆ محەمەد بەیاتی، بەرپرسی بەشی باكوری رێكخراوی بەدر، بەماڵپەڕی مەعلومەی راگەیاند، رێككەوتنەكەی یەكێتی‌و پارتی بۆ دانانی پارێزگارێكی نوێ بۆ كەركوك رەتدەكەنەوەو پێشیوایە دەبێت دانانی پارێزگاری كەركوك لەرێگەی سازانی سەرجەم پێكهاتەكانی ئەو شارەوە بێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×