هەینی داهاتوو خۆپێشاندانی ملیۆن كەسی لە 14 پارێزگای عێراق ساز ده‌كرێت
  2019-07-13       959       
چەند لایەنێكی سیاسی دەیانەوێت بۆ بەرژەوەندی خۆیان و به‌مه‌به‌ستی گوشار خستنە سەر حكومەتی  فیدراڵی عێراق خۆپێشاندانەكانی بەسڕە به‌كاربهێنن، رێكخەرێكی خۆپێشاندانەكان رایده‌گه‌یه‌نێت ''كە هەینی داهاتوو خۆپێشاندانی ملیۆن كەسی لە 14 پارێزگای عێراق ساز دەكەین''.

ئاوێنه‌: خەلیل ناجی، یه‌كێك له‌ رێكخەرانی خۆپێشاندانەكانی به‌سره‌ ئەمڕۆ ١٣ی ته‌موزی   ٢٠١٩ لە بەیاننامەیەكی رۆژنامەوانی رایگەیاند، ''خۆپێشاندانی داهاتوو لە 14 پارێزگای عێراق ساز ده‌كه‌ین و ملیۆنێك كەس بەشداری تیادا دەكەن و داوای باشتركردنی خزمەتگوزاری تیادا دەكەین''.

ئه‌و ده‌ڵێت، لە خۆپێشاندانی هەینی داهاتوو كە جەماوەری و ئاشتیانە دەبێت، داوای خزمەتگوزاری دەكەین كە زۆر خراپە، جیا لە داواكردنی دابینكردنی هەلی كار و ئاشكراكردنی گەندەڵكاران و نەهێشتنی بەشبەشێنەی قێزەوەن.

ناجی دووپاتی كردەوە، ئەو خۆپێشاندانانە تا گەیشتن بە جێبەجێكردنی داواكان بەردەوام دەبن و ناوەستن تا ئەوكاتەی خزمەتگوزارییەكان باشتر دەبن و هەلی كار بۆ دەرچووان دابین دەكرێت، بۆیە بەهۆی پەرۆشی خەڵكەكەوە پێشبینی دەكەین ببێتە خۆپێشاندانی ملیۆن كەسی.

به‌پێی هه‌واڵی میدیاكانی عێراق شه‌وی رابردوو له‌ گه‌ڕه‌كی جه‌زائیر خۆپیشانده‌رانی به‌سره‌ دژی خراپی خزمه‌تگوزاریه‌كانی شاره‌كه‌ ده‌ستیان كرد به‌ خۆپیشاندان و دروشمی ''دڵ و گیانمان فیدای تۆ بێت'' بۆ سه‌دام حسێن ده‌وته‌وه‌.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×