ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توای هه‌رێم: وەرگرتنی پارەی زیادەی حەواڵەكردن حەرامە
  2019-07-13       971       


ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توای هه‌رێم وەرگرتنی پارەی زیادەی حەواڵەكردن بە حەرام دەزانێت و رایده‌گه‌یه‌نێت ''پێویستە نوسینگه‌كانی حه‌واڵه‌كردن، مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و بانك و كۆمپانیایانه‌ رابگرن کە پارەی زیادە وەردەگرن''.

ئاوێنه‌: لە نوسراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاوێنه‌ نێردراوه‌، ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توای هه‌رێم رایگه‌یاند"هاوڵاتیان خۆیان بپارێزن له‌ وه‌رگرتنی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی كه‌ له‌كاتی حه‌واڵه‌كردن وه‌ریده‌گرن، گه‌ر وه‌ریشیان گرت پێویسته‌ له‌ رێگه‌ی خێر و چاكه‌ی گشتیدا خه‌رجی بكه‌ن". 

ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێم داواشیكرد،هاوڵاتیان مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره‌ نوسینگانه‌ نه‌كه‌ن كه‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌ زیادانه‌ ده‌ده‌نه‌وه‌.

هاوكات داوا له‌ نوسینگه‌كانی حه‌واڵه‌كردن كراوە خۆیان و پاره‌كانیان به‌ دوربگرن له‌ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و بانك و كۆمپانیایانه‌ی كه‌ بەو جۆرە مامەڵە دەكەن و پارەی زیادە وەردەگرن. 

هەر لەو نوسراوەكه‌دا هاتووه‌ "داوای له‌ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق و بانكی ناوه‌ندی كردوە ئه‌م جۆره‌ مامه‌ڵانه‌ رابگرن و رێكاری شه‌رعی بۆ بدۆزنه‌وه‌"، ئەوەشی بە"جۆرێك لەهەدەردانی سامانی گشتی و هۆكارێك بۆ سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌و سه‌روه‌رت و سامانی گشتی" لەقەڵەمداوە. 

 

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×