ئەندامێكی لیژنەی دارایی، كارێكی نایاسایی فوئاد حسێن ئاشكرا دەكات
  2019-07-13       1790       


ئەندامێكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران، كارێكی نایاسایی فوئاد حسێن،  وەزیری دارایی عێراق ئاشكرا دەكات و راشیدەگەیەنێت ''وه‌زیری دارایی بە پێچەوانەی یاسای بودجە، قەرزی لە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی وەرگرتووە''.



ئاوێنه‌: حەنین قەدۆ، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، رایگەیاند، ''فوئاد حسێن وەزیری دارایی عێراق، بەپێچەوانەی یاسای بودجەی ئەمساڵ رەفتاری كردوەو بڕی 200 ملیۆن دۆلاری لەسندوقی دراوی نێودەوڵەتی بەقەرز وەرگرتوە''.

ئەو پەرلەمانتارە ئاشكرای كردوه‌ ''ئەو كارەی وەزیری دارایی، ناكۆكە لەگەڵ یاسای بودجەی 2019ی عێراق، كە لەیەكێك لەبڕگەكانیدا بەدەق هاتوە وەزیری دارایی بۆ هەر پرۆژەیەك، نابێ پەنا بباتە بەر قەرزكردنی دەرەكی، بەڵكو تەنها بۆی هەیە قەرز لەسندوقی خانەنشینی، یاخود رەسیدی دارایی خولاو وەربگرێت''. 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×