سەرۆکی جەهەپە: سەلاحەدین دەمیرتاش بە چ بەڵگەیەک زیندانی کراوە؟
  2019-07-14       1322       


سەرۆکی پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا ''جەهەپە''، کەمال قلیچدار ئۆغڵۆ رەخنە لەدەوڵەتی تورکیا دەگرێ کە لەسەر جیاوازی بیروڕا نەیارانی زیندانی دەکات‌و بەزیندانیانی سیاسی ناویان دەبات، ئەو دەپرسێت "سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتیکی گەلان بە چ بەڵگەیەک زیندانی کراوە؟

ئاوێنه‌: کەمال قلیچدار ئۆغڵۆ، کە لەڕێوڕەسمی کردنەوەی پارکی عەدالەت لەئەستەمبۆڵدا رایگەیاند "لەزیندانەکانی کۆماری تورکیادا دەیان هەزار زیندانیی سیاسی هەن، کە بەناحەق زیندانی کراون، عەرن ئەردن پەرلەمانتاری پێشووی پەرلەمانی تورکیا بە چ هۆکارو بەڵگەیەک زیندانی کراوە؟ سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشوی پارتی دیموکراتیکی گەلان بە چ بەڵگەیەک زیندانی کراوە؟ بۆچی ئازاد ناكرێن؟  ئێمە دادپەروەریمان بۆ هەمووان دەوێت".

لە کۆتایی 2016ـەوە سەلاحەددین دەمیرتاش هاوسەرۆکی ئەوکاتی هەدەپەو پەرلەمانتاری ئەو پارتە خراوەتە زیندانەوە. 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×