یەکێتی ئەوروپا پشتگیری لە پێشنیازێکی عێراق دەکات بۆ کەمکردنەوەی گرژیی نێوان ئەمریکا و ئێران
  2019-07-14       821       

نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەوروپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش دەربارەی پیشنیازی عێراق بۆ کەمکردنەوەی گرژیی نێوان ئەمریکا و ئێران رایگەیاند، ''پاڵپشتی لەو پێشنیازە دەکەین کە عێراق بۆ بەستنی کۆنگرەیەکی ھەرێمیی سەبارەت بە کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە ناوچەکەدا پێشکەشیکردووە''.
 
لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ بەغدا فێدێریکا مۆگەرینی، نوێنەری باڵای یەکێتی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش لەگەڵ محەمەد حەکیم، وەزیری دەرەوەی عێراق کۆبوویەوە و لە کۆبوونەوەکەدا نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەوروپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش وتی، ''ناوچەکە بە رەوشێکی سەخت و دژواردا تێپەڕدەبێت، بەڵام ئەوەی ئێستا گرنگە ئەوەیە، رێگە نەدەین گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە ناوچەکەدا، لەوە زیاتر درێژەبکشێت''.

هاوکات فێدێریکا مۆگێرینی وەک ھۆشدارییەک ئەوەی وەبیرھێنایەوە کە ئەگەر گرژییەکان کەمنەکرێنەوە و ئاراستەکەی بەرەو شەڕ و روبەڕوبونەوە بێت، ئەوا پێش ھەموو شتێک زیانی بۆ عێراق دەبێت، بێ ئەوەی روونکردنەوەی زیاتر لەوبارەیەوە بدات.

نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەوروپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش جەختیکردەوە کە لەئێستادا وا پێویست دەکات رێگەیەکی گونجاو بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە ناوچەکەدا بدۆزرێتەوە و وتی، ''یەکێتی ئەورووپا پاڵپشتی لەو پێشنیازە دەکات کە عێراق بۆ بەستنی کۆنگرەیەکی ھەرێمیی سەبارەت بەکەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە ناوچەکەدا پێشکەشیکردووە''.

وەزیری دەرەوەی عێراق وتی، ''ناوچەکە بەرگەی جەنگێکی نوێ ناگرێت، چونکە ھێشتا شەڕی دژبە تیرۆر لە ناوچەکە کۆتایی نەھاتووە و درێژەی ھەیە''.

محەمەد حەکیم جەختیکردەوە کە گرنگە عێراق نەبێت بە گۆڕەپانێک بۆ گرژی و ناکۆکییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران و لەوبارەیەوە وتی، ''گرنگە عێراق لەگەڵ وڵاتانی دیکەی عەرەبی بەتایبەتیش کوێت و عومان رۆڵی باشتر بگێرن بۆ چارەسەرکردنی گرژیییەکان لە ناوچەکەدا''.

دوێنێ شەممە نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەوروپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، فێدێریکا مۆگێرینی بە سەردانێک گەیشتە بەغدا کە لە میانیدا زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ گەورە بەرپرسانی عێراق ئەنجامدا.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×