دۆناڵد ترەمپ ئامادەیە لێكۆڵینەوەی لەگەڵ بكرێت، دەربارەی ئەو چاوپێكەوتنەی لەگەڵ ڤلادیمیرپۆتن لە هاوینی ساڵی رابردو ئەنجامیداوە لە هلسنكی‌و ئاماژەبەوەش دەكات ئەو هیچ شتێك بە شاراوەیی ناهێڵیتەوە.
ئاوێنە: دوناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا رایدەگەیەنێت ئەو هیچ شتێك بە شاراوەیی ناهێڵێتەوە‌و ئامادەیە بۆ ئەوەی لێكۆڵینەوەی لەگەڵ ئەنجام بدرێت دەربارەی وردەكاری ئەو دیدارەی هاوینی رابردو لەگەڵ ڤلادیمیر پۆتن، سەرۆكی روسیا ئەنجامیداوە، دەشڵێا "ئامادەم، گرنگ نیە، من هیچ شتێك بە شاراوەیی ناهێڵمەوە‌و ناتوانم لەمە زیاتر گوێ بەم شتانە بدەم".
ئه‌م ده‌ربڕینانه‌ی سه‌رۆك تره‌مپ چه‌ند كاتژمێرێك دوای راپۆرتێكی واشنگتۆن پۆست هات كه تێدا هاتوه "تره‌مپ كاری زۆری كردوه بۆئه‌وه‌ی ئه‌و ورده‌كارییانه بشارێته‌وه كه له‌گه‌ڵ پۆتن هه‌یه‌تی"، هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه وتوشیه‌تی هیچ ورده‌كارییه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه ده‌باره‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی نێوان خۆی و پوتین له‌پێنج یەکتربینینی جودا له‌دو ساڵی رابردوودا.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ی نیۆرك تایمز- یش باسی ده‌ستپێله‌كاركێشانه‌وه‌ی جیمس كومی به‌ڕێوه‌به‌ری FBI پێشووی کردۆتەوە و ده‌ڵێت: سه‌رۆك تره‌مپ كه بۆته هۆی هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا چونكه هه‌ر دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌ده‌ستبه‌كاربوونی تره‌مپ، بووه هۆی ئه‌وه‌ی جیمس كومی به‌رێوه‌به‌ری پێشووی FBI له‌ئایاری 2017 ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی مه‌له‌فی ده‌ستتێوه‌ردانی روسیا له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكای 2016ی هێنایه كایه‌وه.
ئا: لوقمان غەفور