حەشدی شەعبی بۆ بارزانی: سوربون لەسەر كوردستانی بونی كەركوك كارێكی رەتكراوەیە
  2019-07-14       1730       
بەرپرسی میحوەری باكوری حەشدی شەعبی، وەڵامی بەیاننامەكەی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەر كەركوكی دایەوەو جەختیكردەوە، ''سوربون لەسەر كوردستانی بونی كەركوك كارێكی رەتكراوەیە''.

ئاوێنه‌: محەمەد بەیاتی بەرپرسی میحوەری باكوری حەشدی شەعبی، لە نامەیەكدا، كە ئاراستەی مەسعود بارزانی كردووە دەڵێت ''پەیامەكەتمان بەوردی خوێندەوە و بەراشكاوی پێتان دەڵێن، كە كێشەی كەركوك لەنێوان بەغدا و هەرێمی كوردستان نییە وەكو رونتانكردوەتەوە ، بەڵكو كێشەی كەركوكییەكانە ، هەروەك سووربوونتان لەسەر كوردستانی بوونی ئەو شارە لەلایەن عەرەب و توركمانەكانی كەركوك رەتكراوەیە ، لەبەر ئەوەی هەموو ئەو ژمارانەی لەبەردەستمانە لە رابردوو لە ئێستادا خەونەكەی تۆ ناسەلمێنن بەوەی كەركوك زۆرینەی كوردییە''.

بەیاتی ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، كە چارەسەری كێشەی كەركوك بەوە دەبێت لەچوارچێوەی عێراقێكی یەكگرتوودا بژین .

مەسعود بارزانی رۆژی شەممە لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند، یەكلاییكردنەوەی پۆستی پارێزگاری كەركوك لەڕێگای رێكەوتنی نێوان بەغدا و هەولێرەوە دەبێت ، جەختیشیكردەوە لەسەر گرنگی بەدەستهێنانی رەزامەندی هەموو گرووپە رەگەزی و نەتەوەییەكانی كەركووك لەسەر رێكەوتنەكە.

لەبەشێكی تری بەیاننامەكەیدا بارزانی وتی: ''ئێمە ئێستا و پێشتریش ڕامان وا بووە، كە هیچ سازشێك لەسەر كوردستانیبوونی ناسنامەی كەركوك ناكەین و دەبێت كەركوك ببێتە نموونەی پێكەوەژیانی نەتەوەیی و ئایینی و هەموو پێكهاتەكان بتوانن بە ئاشتی و برایەتی و تەبایی لە كەركووكدا لەگەڵ یەكتر بژیین''.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×