رۆحانی: بەچەند مەرجێك ئامادەی گفتوگۆین لەگەڵ ئەمریكا
  2019-07-14       689       

حەسەن رۆحانی، سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاند؛ وڵاتەكەی ئامادەی ئەنجامدانی گفتوگۆیە لەگەڵ ئەمریكا بەڵام بە چەند مەرجێك كە یەكێك لەوانە هەڵگرتنی سزا ئابورییەكانە لەسەر تاران.

ئاوێنە: حەسەن رۆحانی، ئەمڕۆ یەكشەممە، لەوتەیەكدا كە تەلەفزیۆنی رەسمی ئەو وڵاتە پەخشی كرد، رایگەیاند"بەردەم باوەڕمان بە گفتوگۆ هەیە...ئەگەر سزاكانیان هەڵگرت و كۆتاییان بە گوشارە ئابورییە سەپێنراوەكان هێناو گەڕانەوە بۆ رێككەوتنە ئەتۆمییەكە، ئەوا ئێمە ئامادەین هەر ئێستاو لە هەر شوێنێك بێت گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریكا بكەین."

هێمای بۆ ئەوەش كرد"ئامادەین بۆ دانوستان لەهەمو كاتێكدا ئەگەر ئەوان راستگۆ بن...كشانەوە لە رێككەوتنە ئەتۆمییەكە بیرۆكەی ئێمە نەبوە، ئێوە خۆتان(ئەمریكا) پابەندنەبون بە بەڵێنەكانتانەوە."

وتیشی"بە دۆخێكی سەختدا تێپەڕین، بەڵام دۆخی ئێستامان باشترە لە دۆخی دو مانگ لەمەوبەر...سیاسەتی ستراتیژیی ئارامگرتنمان گۆڕی بە ستراتیژییەتی مامەڵەكردنی هاوشێوە، هەنگاو بەرامبەر بە هەنگاو."

جەحتیشی كردەوە"ئارامگرتنمان سنوری هەیەو ناتوانین لەسەر ئارامگرتن تاهەتایە بەردەوام بین."


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×