سەنتەری ئۆتیزم لەشاری سلێمانی دەكرێتەوە
  2019-01-13       2570       

بە ئامادەبونی پارێزگاری سلێمانی، هەڤاڵ ئەبوبەكر‌و رێكەوت موحەمەد رەشید وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەنتەری ئۆتیزم لە شاری سلێمانی دەكرێتەوە.


ئاوێنە: ئەمرۆ "یەك شەممە" سەنتەری ئۆتیزم لەشاری سلێمانی كرایەوە‌و هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانیش كردنەوەی سەنتەرەكەی بە هەنگاوێكی گرنگ‌و پێویست زانی ئامادەیی هەر جۆرە هاوكاریكردنێكی بۆ سەنتەرەكە دەربری.


هەروەها رێكەوت موحەمەد رەشید، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەكاتی پێشكەشكردنی وتەیەكیدا رایگەیاند پزیشكی دەرونی بۆ سەنتەرەكە دادەنرێت‌و تەواوی پێویستییەكانیان بۆ ئامادە دەكرێت.

 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×