2019-07-15   826     
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا رایگه‌یاند ''ڤیزام به محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران داوه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانى ئه‌مریكا بكات و به‌شدارى له كۆبوونه‌وه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆرك بكات، سه‌فه‌ره‌كه‌ى به ته‌واوى سنووردار ده‌بێت''.
ئاوێنه: مایك پۆمپیۆ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا به رۆژنامه‌ى واشنتۆن پۆستى راگه‌یاند ''محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران و ئه‌ندامانى شانده‌كه‌ى دوێنێ گه‌یشتنه نیویۆرك و ڕێ ده‌درێت سه‌فه‌ر بكات له نێوان بنكه‌ى سه‌ره‌كى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و سه‌ردانى شوێنى نیشته‌جێبوونى شانده‌كه‌ى و باڵیۆزى ئێران كه له بنكه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه نزیكه''.
پۆمپیۆ به ڕۆژنامه‌كه‌شى راگه‌یاند ''دیبلۆماته ئه‌مریكیه‌كان به ئازادى له ئێران ناسووڕێنه‌وه و بۆیه ئێمه‌ش هیچ هۆیه‌ك نابینین بۆ دیبلۆماسیه ئێرانیه‌كان تا به ئازادى له نێو شارى نیویۆرك بسوڕێنه‌وه''.
له ڕۆژانى داهاتوو محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ئاماده ده‌بێت له كۆبوونه‌وه‌یه‌كى وه‌زارى له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌رباره‌ى ئامانجى تواناى به‌رده‌وامى په‌ره‌سه‌ندن.
به‌م دواییه په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان واشنتۆن و تاران ئاڵۆزى زیاترى به‌خۆیه‌وه بینى، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كۆتایى مانگى حوزه‌یران به‌هۆى خستنه‌خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌یه‌كى بێ فڕۆكه‌وانى ئه‌مریكا له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه.