ئه‌نیمه‌یشنی ده‌رهێنه‌رێكی كورد به‌شداریی فستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی ئیتاڵیا ده‌کات
  2019-07-15       516       
ئه‌نیمه‌یشنی "خولیاکان له‌ قووڵایی" به‌رهه‌می ڕه‌زا محه‌مه‌دی که‌ سیناریۆی فیلمه‌که‌ له‌لایه‌ن خوالێخۆشبوو ڕه‌حیم زه‌بیحییه‌وه‌ داڕێژراوه‌ و له‌سه‌ر ئه‌رکی ناوه‌ندی هونه‌ریی کوردستان به‌رهه‌م هێنراوه‌ له‌ فستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی "salento"ی ئیتالیا به‌شداری ده‌کات.

ئاوێنه‌: ئه‌نیمه‌یشنی "خولیاکان له‌ قووڵایی" له‌ ماوه‌ی 10 خوله‌ک و به‌ سێ ته‌کنیک وه‌ک نیگارکێشی له‌سه‌ر شووشه‌، سینه‌ماتۆگرافیی تاک فریم و ئێدیتی که‌مپیۆته‌ری، نیگارکێشیی دیجیتاڵی فریمه‌کان به‌ پێنووسی پڕۆفشناڵی larg 4 و d2 به‌رهه‌م هێنراوه‌ و بڕیاره‌ به‌شداریی شانزده‌هه‌مین فستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی "salento"ی ئیتالیا بکات که‌ یه‌کێک له‌ به‌ناوبانگترین فستیڤاڵه‌کانی ئه‌و وڵاته‌یه‌.

ئه‌نیمه‌یشنه‌که‌ی ڕه‌زا محه‌مه‌دی دووهه‌مین ئه‌نیمه‌یشنه‌ که‌ به‌پێی ئه‌و ستایله‌ له‌ وڵات به‌رهه‌م هێنراوه‌ و به‌رهه‌مهێنانی ئه‌نیمه‌یشتنه‌که‌ ماوه‌ی 2 ساڵی خایاندووه‌ و 14 هه‌زار فریمی نیگارکێشی تێدا به‌کار هێنراوه‌.

شایانی باسه‌؛ کێبه‌رکێی شانزده‌هه‌مین فستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی "salento"ی ئیتالیا له‌ 4 بۆ 8ی ئه‌یلوولی 2019  به‌ڕێوه‌ده‌چێت.


زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×