كوڕه‌كه‌ی فره‌نسۆ هه‌ریری كرایه‌ سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم
  2019-07-15       1631       
بە فەرمانێکی هەرێمی  نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان كوڕێكی فره‌نسۆ هه‌ریری، سه‌ركرده‌ی كۆچكردووی پارتی وەك سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان دەستنیشانکرا.

ئاوێنه‌: بە فەرمانێكی هەرێمی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان فەوزی هەریری، وەك سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان دەستنیشان كرد و هەر ئەمڕۆ بەشداری كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی كرد.

فه‌وزی هه‌ریری له‌ ساڵی 1958 له‌ شاری هه‌ولێر له‌دایكبووه‌ و كریستیانێكی به‌ره‌گه‌ز نه‌ته‌وه‌ ئاشوورییه‌  لە ساڵی 2006 تا ساڵی 2010 وەزیری پیشەسازی عێراق بووە و بڕوانامەی بەكالۆریۆسی لە هەندەسەی كارەبا لە بەریتانیا هەیە و ماوەی زیاتر لە 20 ساڵ لە لەندەن ژیاوە و 17 ساڵ لە كەرتی تایبەتی به‌ریتانیا لە بەشی بازرگانی و پەرەپێدانی كارگێڕی و هێڵی فڕۆكه‌وانی كاری كردووە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×