سبەی موچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت
  2019-07-15       1258       

بڕیارە سبەی سێشەممە موچەی مانگی چواری وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی و موچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دابەش دەكرێت.

ئاوێنە: سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لەچوارچێوەی دابەشكردنی موچەی مانگی چواردا سبەی موچەی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دابەش دەكرێت.

 دابەشكردنی موچەی مانگی چواری موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان رلە رۆژی 7ی ئەم مانگەوە بە دابەشكردنی موچەی وەزارەتی پێشمەرگە دەستی پیكردو بڕیارە بە گەیشتنی پارە لەبەغداوە تەواوی موچەی وەزارەت و فەرمانگەكانی دیكەش دابەش بكرێت.

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×