عادل عەبدولمەهدی بۆ مەسرور بارزانی: هەنگاوی كردەیی بۆ چارەسەری كێشەكان بنرێت
  2019-07-15       993       

عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کردو ئومێدی خواست هەرچی زوە بەكردەوە دەست بە هەنگاونان بۆ چارەسەری كێشەكانی نێوان بەغداو هەولێر بكرێت.

ئاوێنە: بەپێی بەیاننامەیەكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە مەسرور بارزانی كردوە بەبۆنەی دەستبەكاربونی وەك سەرۆكی نوێی حكومەتی هەرێم و هیوای سەركەوتنی كابینەكەی بۆ خواستوە.

سەرۆك وەزیرانی عێراق لەپەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا وتویەتی"ئومێدەوارین هەرچی زوتر بە کردەوە دەست بە هەنگاونان بۆ چارەسەری هەمو کێشە هەڵپەسێردراوەكان بکرێت و بەیەکەوە هاوکاربین بۆ ئەوەی تواناکانمان بخەینە ئاراستەیەک کە بە سود و قازانجی هەرێمی کوردستان و عێراق بێت بە گشتی و خزمەتێکی شایستەی هاوڵاتیان بکرێت."

ئەوەش لەكاتێكدایە كە بڕیارە سبەی سێشەممە، مەسرور بارزانی بەسەرۆكایەتی وەفدێكی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق تاتوتوێی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان بەغداو هەولێر بكەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×