خانەقین بە واژۆ فشار دروستدەكات.. دەیانەوێت ماددەی 140 جێبەجێبكرێت
  2019-07-16       1206       

هاوڕێ  ئازاد – خانەقین

 

كۆمەڵێک لە چالاکوانانی مەدەنی لە چوارچێوەی لیژنەی "خۆشەویستیی و ئاشتی"، كەمپینێكی واژۆ كۆكردنەوە دەستپێدەكەن لەپێناو ئەوەی ببێتە فشار بۆ لێپرسراوانی عیراق بۆ جێبەجێكردنی ماددەی 140ی دەستور. ئەو ماددەیە خۆی لە یەكلاییكردنەوەی خاوەندارێتی ناوچەكانی جێناكۆك دەبینێتەوە لەنێوان هەولێر و بەغدا.



كەمپینەكە 15ی تەمموز لە گۆڕەپانی كرندی لە ناوەندی شاری خانەقین دەستیپێكرد و بڕیارە بۆ شارەكانی كەلار، سلێمانی و هەولێر و ناوچەكانی تر بگوازرێتەوە.



لەمیعە محەمەد، چالاکوانی مەدەنی و ئەندامی لیژنەی "خۆشەویستیی و ئاشتی"، بە (كەركوك ناو)ی وت "هەڵمەتەكە لە پێناو جێبەجێکردنی ماددەی 140ی دەستوری عیراقە و ئامانجمان ئەوەیە بە جێبەجێكردنی ماددەكە دۆخی ناوچەكانی جێناكۆك ئاسایی بێتەوە".



"خۆشحاڵین کە ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان بەشداریی هەڵمەتەكە دەكەن... ئێمە وێنەیەک لە واژۆکان دەدەینە نەتەوەیەگرتوەکان بۆ دروستکردنی فشاری زیاتر بۆ سەر حکومەتی ناوەندی لەپێناو پەلەکردن لە جێبەجێکردنی ماددەی 140و گەڕانەوەی ناسنامەی نەتەوەیی خانەقین"، لەمیعە وایوت.

 

ماددەی 140ی دەستوری عیراق بڕیاربوو تا كۆتایی ساڵی 2007 لەڕێی سێ قۆناغەوە جێبەجێبكرێت، ئاسایكردنەوە، سەرژمێریی و راپرسی. بەڵام جێبەجێكردنی هێشتا لە قۆناغی ئاسایكردنەوەدایە كە قەرەبوكردنەوەی ئاوارەكان و ناردنەوەی هاوردەكانە بۆ شوێنی خۆیان.


عەدنان مەنسور، بەڕێوەبەری نوسینگەی خانەقینی جێبەجێکردنی مادەی 140، بە (كەركوك ناو)ی وت "ئەو هەڵمەتی واژۆكۆكردنەوەیە کارێکی گرنگە، بەڵام لەو بڕوایەدانیم کە ببێتە فشارێکی جددی بۆ سەر حکومەتی ناوەندی، چونکە ئەو عەقڵییەتەی لە حکومەتی ناوەندیی و دەسەڵاتدارانی بەغدا هەیە پێیناچێت كاربكەن بۆ جێبەجێكردنی ماددەكە و تەگەرەی بۆ دروستدەكەن".


هەڵمەتەكە لەكاتێكدایە، پەرلەمانی عیراق ئەمساڵ بڕی 50 ملیار دیناری بۆ جێبەجێكردنی ماددەكە تەرخانكردووە و لە كەركوكیش دوای پێنج ساڵ جارێكی تر دەستكرایەوە بە دابەشكردنی چەكی قەرەبوو.


بەڵام عەدنان مەنسور، وتی "ئەو بودجەیە زۆر كەمە و بەشی قەرەبوكردنەوە ناكات، جگەلەوەش بۆ خانەقین خەرجنەكراوە بۆ ناوچەكانی ترە".

 

لەسایتی "کەرکوک ناو" وەرگیراوە

http://kirkuknow.com

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×