بەشیر حەداد بەشداری لە سێیەم ساڵیادی کودەتای ١٥ تەموز دەکات
  2019-07-16       941       
بەشیر خەلیل حەداد، جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەشداری سێیەم ساڵیادی کودەتا شکست خواردووەکەی ١٥ی تەمووزی ٢٠١٦ کرد.

ئاوێنه‌: لەسەر بانگهێشتنامەی فەرمی سەرۆکایەتی پەرلەمانی تورکیا، بەشیر حەداد لە ئەنقەرە بەشداری لە رێوڕەسمی یادکردنەوەی کودەتا شکستخواردووەکەی تورکیای کرد.

جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە چەند بڵاوکراوەیەکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئاماژەی بەوەدا کە بە ئامادەبوونی سەرۆککۆماری تورکیا بەشداری رێوڕەسمی سێیەمین ساڵیادی ١٥ی تەمووزی کردووە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×