80 جۆر كه‌ڕو له‌پێیه‌كاندا هه‌ن
  2019-07-16       2006       

ئا: ئاوێنە

 

لێكۆڵینه‌وه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌ریانخستوه‌ زۆرترین ئه‌و شوێنانه‌ی‌ كه‌ به‌كتریای‌ تێدا گه‌شه‌ ئه‌كات پێیه‌كان‌و ژێر نینۆك‌و نێوانی‌ په‌نجه‌كانه‌. توێژه‌ره‌وه‌كان پاش ئه‌وه‌ی‌ پشكنینیان بۆ چه‌ند شوێنێكی‌‌وه‌ك گوێیه‌كان‌و  مل‌و سه‌روگوێ‌‌و به‌ینی‌ برۆكان‌و پشت‌و كۆئه‌ندامی‌ زاوزێ‌و ناو ده‌ست كرد بۆ زیاتر ناسینه‌وه‌ی‌ جۆری‌ كه‌ڕوه‌كانی‌ سه‌ر له‌ش. بۆیانده‌ركه‌وت پێیه‌كان 80 جۆر كه‌ڕوی تێدا ده‌ژی كه‌ 60 جۆریان له‌نێوانی‌ په‌نجه‌كان‌و ژێر نینۆكه‌كانه‌. هه‌روه‌ها توێژینه‌وه‌كه‌ باس له‌ناو له‌پی‌ ده‌ست ده‌كات كه‌ ئه‌ویش بڕێكی‌ زۆر كه‌ڕویان تێدایه‌. توێژینه‌وه‌كه‌ ئه‌وه‌شی‌ رونكردۆته‌وه‌ مه‌رج نیه‌ هه‌مو ئه‌و كه‌ڕوانه‌ی‌ له‌سه‌ر له‌ش هه‌ن زیانبه‌خش بن به‌ڵكو 50% یان زیانبه‌خشن به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ به‌رگری‌ له‌شیان كه‌مه‌ یاخود ده‌رمانی‌ دژه‌ به‌كتریا به‌كارده‌هێنن ره‌نگه‌ ئه‌و ده‌رمانانه‌ ببێته‌ هۆی‌ ناڕێكی‌ له‌نێوان ئه‌و كه‌ڕوانه‌و میكرۆبه‌كان بۆیه‌ ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ ببێته‌ هۆی‌ هه‌وكردنی‌ پێست. بۆیه‌ توێژینه‌وه‌كان ده‌ڵێن زۆر پێویسته‌ له‌شوێنه‌ گشتییه‌كانی‌ ‌وه‌ك ژوری‌ خۆگۆڕین یاخود یانه‌ ‌وه‌رزشییه‌كان یان هه‌ر شوێنێك كه‌ كۆمه‌ڵه‌ خه‌ڵكێك پێكه‌وه‌ تێیدا بژین به‌پێخاوسی‌ نه‌گه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ی‌ توشی‌ كه‌ڕوی‌ زیانبه‌خش نه‌بن.

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×