فاتح یڵدز، باڵیۆزی توركیا له‌به‌غدا، ئه‌مڕۆ(یه‌كشه‌ممه)، داوای كرد ده‌روازه‌یه‌كی دیكه‌ی سنوریی له‌نێوان عێراق و وڵاته‌كه‌یدا بكرێته‌وه له‌پێناو ئاسانكاریی بۆ جموجۆڵی بازرگانی.
ئاوێنه: فاتح یڵدز له‌تویتێكدا رایگه‌یاند"ته‌نها یه‌ك ده‌روازه‌ی سنوریی له‌نێوان عێراق و توركیادا هه‌یه. پێویسته ده‌روازه‌یه‌كی دیكه‌ی سنوری له‌نێوان هه‌ردو وڵات‌دا بكرێته‌وه."
ئاشكراشیكرد كه قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هه‌ردو وڵات گه‌یشتۆته 13 ملیار دۆلار كه له‌سه‌دا 80ی له‌ڕێگه‌ی وشكانییه‌وه ده‌كرێت.
وتیشی"كردنه‌وه‌ی ده‌وازه‌ی دوه‌م ئاسانكاری بۆ پرۆسه‌ی بازرگانی ده‌كات و ئه‌و ناوچانه‌ش ده‌بوژێنێته‌وه كه ده‌كه‌ونه سه‌ر ئه‌و رێگه بازرگانییه‌ی ده‌گاته‌وه باشوری عێراق."