ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند له رۆژی سێشه‌ممه‌وه ده‌ست ده‌كرێت به قۆناغی یه‌كه‌می دابه‌شكردنی پاداشتی كارمه‌ندانی رۆژی هه‌ڵبژاردن كه ناوه‌نده‌كانی ناوشاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ده‌گرێته‌وه.
ئاوێنه: ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆن، ئه‌مڕۆ(یه‌كشه‌ممه)، له ئاگادارییه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست ئاوێنه كه‌وتوه رایگه‌یاندوه؛ ئاگاداری كارمه‌ندانی ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كه‌ینه‌وه له رۆژی سێشه‌ممه 15/1/2019ه‌وه ده‌ست ده‌كرێت به قۆناغی یه‌كه‌می دابه‌شكردنی پاداشتی كارمه‌ندانی رۆژی هه‌ڵبژاردن كه ناوه‌نده‌كانی ناو شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ده‌گرێته‌وه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه له‌چه‌ند رۆژی ئاینده‌دا قۆناغی دوه‌میش ده‌ست پێده‌كات كه سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی ناوه‌نده‌كانی قه‌زاو ناحیه‌كان ده‌گرێته‌وه.
ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆن داوای له‌سه‌رجه‌م كارمه‌ندان كردوه كه له‌ماوه‌ی 15 رۆژدا سه‌ردانی بانكه‌كان بكه‌ن بۆ وه‌گرتنی پاداشته‌كانیان و له‌كاتی بونی هه‌ر كێشه‌یه‌كیشدا سه‌ردانی ئاماده‌یی پیشه‌سازی كوڕان بكه‌ن له‌به‌رامبه‌ر سیتی ستار.
له‌ئاگادارییه‌كه ئۆفیسی سلێمانی له‌خشته‌یه‌كدا ناوی ئه‌و بانكانه‌ی دیاریكردوه كه كارمه‌ندانی هه‌ر ناوه‌ندێكی تۆمار پاداشته‌كه‌ی لێوه‌رده‌گرن.