دەرباز محەمەد، وەزیری پێشوی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق له‌پشكی گۆڕان رایگه‌یاند؛ مامه‌ڵه‌ی خانه‌نشینی نه‌كردوه‌و له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر كاری پێشوی.
ئاوێنه: ده‌رباز محه‌مه‌د، له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ ئاوێنه نێردراوه رایگه‌یاند ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه 13/1/2019 سەردانی وەزارەتی کۆچ و کۆچەبەرانمان کرد بەمەبەستی پیرۆزبایی لە وەزیری نوێ، نەوفەل بەها مو‌سا.
ده‌رباز محه‌مه‌د سوپاسی هەمو فەرمانبەرانی وەزارەته‌كه‌ی كردوه كه لە چوار ساڵی رابردودا پێکەوە ئەرکەکانیان بەڕێکردوه.
وتوشیه‌تی"دوپاتی دەکەمەوە، کە بەندە بە هیچ شێوەیەک مامەڵەی خانەنشینیم نەکردوە و ناشیکەم، لە ئایندەکی نزیکدا دەگەڕێمەوە سەر کاری پێشوم."
ده‌رباز محه‌مه‌د، رۆژی 25ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردو، دوای ته‌واوبونی ماوه‌كه‌ی له پۆستی وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌ران ده‌ست له‌كارترازانی كرد.