ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم تاوتوێی پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌بودجه‌دا ده‌كات
  2019-01-13       362       
كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان

سەرۆکی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچونی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێ، بڕیارە سبەی ئەنجومەنی وەزیران کۆبونەوەیەک ئەنجام بدات و تێیدا پشکی ھەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراقدا تاوتو بکات.

ئاوێنه‌: نوری عوسمان، سەرۆکی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچونی ئەنجومەنی وەزیران بە ماڵپەڕی ره‌سمی پارتی راگەیاند"بڕیارە سبەی دوشەممە، ئەنجومەنی وەزیران کۆبونەوەیەک ئەنجام بدات و کارنامەی کۆبونەوەکەش یەک خاڵ لە خۆی دەگرێت."

وتیشی"ناوەڕۆکی کارنامەی کۆبونەوەکەش گفتوگۆکردنە دەربارەی پشکی ھەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراقدا."

پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق ئێستا لە پەرلەمانە و گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت و نوێنەرانی کوردیش لە ھەوڵدان داواکاریی ھەرێمی کوردستان لە بودجەدا جێگیر بکرێ.

 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×