تیمی راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كۆشكی سپی كه له‌لایه‌ن جۆن بۆڵتۆن راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت مانگی رابردو داوای له وه‌زاره‌تی به‌رگری وڵاته‌كه‌ی كردوه، چه‌ند بژارده‌یه‌كی سه‌ربازی بۆ لێدانی ئێران بخاته به‌رده‌م كۆشكی سپی.
ئاوێنه، لوقمان غه‌فور: به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی ۆڵ ستریت جۆرناڵ كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بڵاوی كردۆته‌وه، ئه‌و داوایه‌ی كۆشكی سپی له وه‌زاره‌تی به‌رگری(پێنتاگۆن)، دوای ئه‌وه هاتوه كه شه‌وێك دوای سه‌ردانه‌كه‌ی دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ عێراق، له‌لایه‌ن گروپێكی سه‌ر به ئێرانه‌وه سێ هاوه‌ن ئاڕاسته‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئێران له‌به‌غدا كراوه كه هیچ زیانێكیان لێ نه‌كه‌وتۆته‌وه.
رۆژنامه‌كه هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه ئه‌و داوایه نیگه‌رانی به‌رپرسانی نێو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌و پێنتاگۆنی لێ كه‌وتۆته‌وه به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش پێنتاگۆن وه‌ڵامی بۆ داواكه‌ی كۆشكی سپی هه‌بوه، به‌ڵام ناوه‌ڕۆكی وه‌ڵامه‌كه نه‌زانراوه.
هه‌روه‌ها به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌وه‌شیان خستۆته‌ڕو له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه مایك بۆمپیۆ سه‌ردانی وڵاتانی كه‌نداو و ده‌وروبه‌ری كردوه تا قه‌ناعه‌تیان پێ بهێنێت له‌سه‌ر مه‌ترسی ئێران بۆ سه‌ر ناوچه‌كه و ئه‌مریكا و ئه‌وانیش رێگه خۆش بكه‌ن بۆ گۆڕینی رژێمی ئیران.