دوای هه‌ڕه‌شه‌كانی ترامپ، لیره‌ی توركی دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه‌ بینی
  2019-01-14       664       

دوای هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ وێرانكردنی توركیا له‌ڕوی ئابورییه‌وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌نكه‌ره‌ هێرش بكاته‌ سه‌ر كورده‌كانی رۆژئاوا، ئه‌مڕۆ(دوشه‌ممه‌)، به‌های لیره‌ی توركی دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه‌ بینی.

ئاوێنه‌: به‌پێی هه‌واڵێكی رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ(دوشه‌ممه‌) یه‌ك دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر به‌ لیره‌ی توركی گه‌یشته‌ 5.53 لیره‌، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ به‌ر له‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی ترامپ یه‌ك دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ 5.45 لیره‌ی توركی بو.

سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ تویتێكدا هه‌ڕه‌شه‌ی وێرانكردنی توركیای له‌ڕوی ئابورییه‌وه‌ كرد ئه‌گه‌ر بێتو هێرشبكاته‌ سه‌ر شه‌ڕڤانانی كورد له‌ رۆژئاوای كوردستان.

 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×