رێباز حەملان: هەركاتێك بەغدا پارەی نارد، موچەی سێ مانگی 2018ی‌ فەرمانبەران دابەشدەكەین
  2019-01-15       736       
رێباز حەملان وەزیری دارایی حكومەتی هەرێمی‌ كوردستان

رێباز حەملان وەزیری دارایی حكومەتی هەرێمی‌ كوردستان جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ هەركاتێك بەغدا پارەی مانگه‌كانی‌ (10، 11، 12ی‌ 2018)ی‌ نارد، ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ داهاتی ناوخۆو داهاتی فرۆشتنی نەوت، موچەی ئەو سێ مانگەی فەرمانبەران دابەشدەكەن.



ئاوێنه‌: له‌باره‌ی‌ خرجكردنی‌ موچه‌ی‌ مانگه‌كانی‌ (10، 11، 12ی‌ 2018)ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم، رێباز حەملان لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "لەساڵی 2018 رێككەتننێكمان لەگەڵ حكومەتی عیراق كردووە، بەگوێرەی رێككەوتنەكە، دەبێ موچەی هەر 12 مانگەكەی ئەو ساڵە بنێرن، بەڵام ئەوان لەمانگی 4 موچەیان ناردو سێ مانگی یەكەمیان رەوانە نەكرد."



وتیشی، "بۆ ناردنی موچەی ئەو سێ مانگەش، سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق قسەیكردووەو ئێمەش لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق گفتوگۆمان كردووە، ئەوان رایانگەیاند كە موچەی ئەو سێ مانگەیان لەبودجەی ئەمساڵ جێكردۆتەوە."



رێباز حەملان جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ كه‌  هەركاتێك بەغدا پارەی ئەو سێ موچەیەی ناردن، ئه‌وانیش بەداهاتی ناوخۆو داهاتی فرۆشتنی نەوت، موچەی ئەو سێ مانگەی فەرمانبەران دابەشدەكەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×