رەجەب تەیب ئەردۆغان جه‌خت له‌دروستكردنی "ناوچه‌یه‌كی ئارام" به‌درێژاریی سنوره‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ سوریا ده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت، "لەسەردەمی باراك ئۆباماوە داوای ئه‌وه‌م كردووه".
ئاوێنه: له‌وتارێكدا كه له‌كۆبونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌ی له‌په‌رله‌مانی توركیا پێشكه‌شیكرد، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا باسی له‌قه‌یرانی سوریا‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا كرد.
ئه‌ردرغان رایگه‌یاند، "له‌نێو سوریادا بەدرێژایی سنوری تورکیا ناوچەیەکی ئارام لەلایەن ئێمەوە دروستدەکرێت، لەسەردەمی ئۆباماوە من جەختم لەوە کردۆتەوە".
وتیشی، "بابەتی ئەم ناوچە ئارامە لەلایەن ترەمپه‌وه گوزارشتی لێوەکرا کە ئەمە ناوچەیەکی ئارامە بەقوڵایی ٣٠ کیلۆمەتر."
رەجەب تەیب ئەردۆغان ئه‌وه‌شی وت، ئەگەر ئەمه‌ریکا پشتگیریان بکات ئەوا؛ تورکیا دەتوانێت ناوچەیەکی ئارام لەسوریا دروستبکات.
لێدوانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌ردۆغان دوای ئه‌وه دێت كه دوێنێ سه‌رۆكی توركیا، له‌په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ره‌وشی سوریا‌و دامه‌زراندنی ناوچه‌یه‌كی داماڵراو له‌چه‌كیان له‌باكوری سوریا تاوتوێكرد.
له‌و باره‌یه‌وه سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا رایگه‌یاند، هه‌ردو سه‌رۆكی توركیا‌و ئه‌مه‌ریكا باسیان له‌دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی "خاڵی له‌تیرۆر"یان كردووه له‌باكوری سوریا.
ئه‌ردۆغان پێشوازی له‌بڕیاری كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌سوریا كردووه. هه‌روه‌ها ئاماده‌یی ته‌واوی توركیاشی ده‌ربڕیوه بۆ هه‌مو جۆره هاوكارییه‌كی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی سوپاكه‌ی له‌خاكی سوریا.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، ئه‌ردۆغان به‌تره‌مپی وتووه، "توركیا كێشه‌ی له‌گه‌ڵ كورد نییه‌و ته‌نیا مه‌به‌ستی ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستیانه‌یه كه هه‌ڕه‌شه له‌ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا ده‌كه‌ن".