شکستهێنانی پڕۆژەکەی تێریزا مەی بەگەورەترین شکستی حکومەتی بەریتانی لەپەرلەمان دادەنرێت لەساڵی 1924وە
كهمێك لهمهوبهر پەرلەمانی بەریتانیا پرۆسهی دەنگدانی لەسەر رێککەوتنی برێکست -چونه دهرهوهی بهریتانیا لهیهكێتی ئهوروپا- ئەنجامداو بهوهش پلانی حکومەت بۆ چونەدەرەوە لەیەکێتیی ئەوروپا رەتکرایەوە.
ئاوێنه: ئەمشەو پەرلەمانی بهریتانیا دەنگدانی لەسەر رێککەوتنی برێکست ئەنجامداو تیایدا تیریزا مەی سەرۆکوەزیرانی بریتانیا بەدەنگی 432 دەنگ بەنەخێر بەرامبەر بە 202 دەنگ بەبەڵێ توشی شکستێکی گەورە بو.
ماوەی پێنج رۆژە کۆبونەوەو گفتوگۆ لەسەر ئەو پرۆژەیەی تیریزا مەی ئەنجامدەدرێت بۆ بڕیاردان لەسەر چونە دەرەوەی بهریتانیا لەیەکێتی ئەوروپا.
پێشتر تێریزا مەی ئەو رێککەوتنەی لەگەڵ وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا واژۆکردبو بۆ ئەوەی بەریتانیا بتوانێ تاوەکو ناوەڕاستی مانگی 3ی ئەمساڵ لەیەکێتی ئەوروپا بچێتە دەرەوە.
رێککەوتنەکە پێشتر لەنێوان حکومەتی بەریتانیاو یەکێتیی ئەوروپا واژۆکرابو، سەبارەت بەچۆنێتی پەیوەندییەکانی نێوان بەریتانیاو یەکێتییەکە لەدوای چونەدەرەوەی ئەو وڵاتە لەیەکێتییەکە. جێبەجێبونی رێککەوتنەکە پێویستیی بەپەسندکردنی پەرلەمانی بەریتانی بو کە بەدەستینەهێنا.
ههرچهنده پێشتر تێریزا مەی هۆشیاریدایە ئەندامانی پەرلەمانی بهریتانیاو رایگهیاند، "هەندێک دەیانەوێت جیابونەوەکە دوابخەن یان بەربەستی لەبەردەمدا دابنێن، هەموو هۆکارێک بەکاردەهێنن تاوەکو ئەوە بکەن."
وتیشی، بەربەست دانان لەبەردەم جیابونەوەی بهریتانیا لەیەکێتی ئەوروپا ئەگەرێکی زۆر زیاترە لەجیابونەوە بەبێ ڕێکكەوتن، هەرچی بڕیارێکتان دابێت پێشتر، لەماوەی 24 کاتژمێری داهاتودا چاوێکی دیکە بخشێننەوە بەڕێکكەوتنەکەدا."
بهڵام بەپێچەوانەوە تەنانەت ئەندامانی پارتەکەی تیریزا مەی دژی رێککەوتنەکە وەستانەوەو بەپێی سەرچاوە هەواڵییەکان 150 ئەندامی پارتی پارێزگارانی بهریتانیا بەنەخێر دەنگیانداوەو دژی جیابونەوەی بهریتانیا بون لەیەکێتی ئەوروپا.
شکستهێنانی پڕۆژەکەی تێریزا مەی بەگەورەترین شکستی حکومەتی بەریتانی لەپەرلەمان دادەنرێت لەساڵی 1924وە تا ئێستا.