كاتژمێر 6ی ئێواره‌ی 15ی جێنیوه‌ری 2019 وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌ره‌سمی هه‌ڕه‌شه له‌ئێران ده‌كات و ده‌ڵێت ئه‌مریكا بێده‌نگ نابێت له‌به‌رامبه‌ر پشتگوێخستنه بێئابڕوه‌كانی ئیران به‌رامبه‌ر پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
ئاوێنە، لوقمان غەفور: پێگه‌ی وه‌رزاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا به‌ره‌سمی هه‌ڕه‌شه له‌ئێران ده‌كات له‌سه‌ر هه‌ڵدانی ئه‌و كه‌شتییه ئاسمانییه‌ی ئه‌مڕۆ 15ی جێنیوه‌ری هه‌ڵیدایه بۆشایی ئاسمان كه باركراوه له‌سه‌ر مووشه‌كی كیشوه‌ربڕه‌كان.
له‌ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تدا هاتووه:"وه‌ك ته‌حه‌ددایه‌كی به‌رده‌وامی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ژماره 2231، ئه‌مڕۆ ئێران كه‌شتییه‌كی ئاسمانی هه‌ڵدایه بۆشایی ئاسمانه‌وه. ته‌كنۆلۆژیای ئه‌م كه‌شتییه نزیكه له‌هاوشێویه مووشه‌كه دوورهاوێژه‌كان، هه‌روه‌ها مووشه‌كی كیشوه‌ربڕه‌كان".
ده‌شڵێت:" ئه‌مڕۆ به‌م هه‌نگاوه ئێران ده‌ریخستووه كه تواناكانی له‌سه‌ر بنیاتنانی ئه‌م چه‌كانه گه‌یشتۆته دوا لوتكه."
له‌كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه:"ئێمه هه‌ڵوێستمان روونه‌كه بێده‌نگ ناوه‌ستین له‌پشنگوێخستنه بێئابڕووه‌كانی ئیران به‌رامبه‌ر پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌وه‌ستێته‌وه به‌رامبه‌ر به‌رامبه‌ر هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئیران وێرای ئه‌و پڕۆگرامه مووشه‌كیانه‌ی كه هه‌ِره‌شه‌یه له‌ئه‌وروپا و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست."
هه‌ر دوابه‌دوای به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه مایكل بۆمب‌و له‌په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا بۆ ته‌له‌فزیۆنی فۆكس نیوز ئاشكرایكرد، كه ئیران ئه‌مڕۆ به هه‌ڵدانی ئه‌م كه‌شتییه چالێنجی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات، ئێستا دووباره مووشه‌كه‌كانی پیشانی ده‌دات كه ئێران توانای هه‌وڵدانی هه‌یه بۆ په‌ره‌پێدانی مووشه‌كه دوورهاوێژه‌كان كه هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر ئه‌وروپا و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست".
هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ 15ی جێنیوه‌ری، حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆكی ئیران له‌سه‌ردانێكیدا بۆ شاری كلستان-ی باكور دووپاتیكرده‌وه كه ئێران كه‌شتی ئاسمانی "سیام"ی له‌سه‌ر مووشه‌كی گه‌ڕۆك كه له‌پیشه‌سازی ئێران-ه هه‌ڵدایه بۆشایی ئاسمان.
وتیشی "به‌نیازه ئیران له‌چه‌ند مانگی داهاتوودا كه‌شتی ئاسمانی "دوست" به‌هه‌مان شێوه هه‌ڵده‌داته ئاسمانه‌وه".
هه‌رچه‌نده هه‌ندێك له‌ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ له‌ئێران و به‌رپرسانی ئیران سه‌رنه‌كه‌وتنی كه‌شتییه ئاسمانییه‌كه‌یان راگه‌یاند كه نه‌گه‌یشتۆته خوڵگه‌ی ویستراوی خۆی، به‌ڵام بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ئه‌وه‌ی به‌درۆزانی كه كه‌شتییه ئاسمانییه‌كه سه‌ركه‌وتوو نه‌بووبێت و وتی:"ئیران ده‌یه‌وێت به‌و ه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی چه‌واشه‌بكات."