هه‌سه‌ده رایگه‌یاند؛ ئه‌وان پشتیوانی له‌دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام له باكورو باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا ده‌كه‌ن كه گه‌ره‌نتی نێوده‌وڵه‌تی هه‌بێت و رێگه له ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی بگرێت.
ئاوێنه: فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات(هه‌سه‌ده)، ئه‌مڕۆ(چوارشه‌ممه)، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند ئه‌ركی ئێمه پاراستنی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی ناوچه‌ی باكورو باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا بوه و جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه ناوچه‌كانیان سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی سوریای تێدا ده‌ژین و وتوشیه‌تی؛ نابینه فاكته‌ری هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر هیچ وڵاتێكی دراوسێ به‌تایبه‌ت توركیا.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه خوازیارین و هیواداران له‌گه‌ڵ توركیا بگه‌ینه تێگه‌یشتن و چاره‌سه‌ر بۆ به‌رده‌وامیندان به سه‌قامگیری و ئاسایشی ناوچه سنورییه‌كان.
وتوشیه‌تی"ئێمه له‌هێزه‌كانی سوریای دیموكرات هه‌مو پشتیوانی و هاوكارییه‌كی پێویست بۆ دروستكردنی ئه‌و ناوچه ئارامه پێشكه‌ش ده‌كه‌ین كه له‌باره‌ی باكورو باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریاوه باس ده‌كرێت كه گه‌ره‌نتی پاراستنی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی پاكتاوكردندا بكات و ئه‌وه‌ش به گه‌ره‌نتی نێوده‌وڵه‌تی و گه‌ره‌نتی رێگه‌گرتن له ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی له‌ناوچه‌كه."