ترەمپ: فڕۆكەی ئێف35 بە توركیا نافرۆشین
  2019-07-17       912       

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا جەختی كردەوە كە وڵاتەكەی ناچارە فرۆشتنی فڕۆكەی ئێف35 بە توركیا رەتبكاتەوە بەهۆی ئەوەی سیستمی بەرگریی ئێس400ی كڕیوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو دۆخەی بە "نادادپەروەر" زانی.

ئاوێنە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لەمیانی كۆبونەوەی حكومەتی ئەمریكادا لەبارەی كڕینی ئێس400ی روسی لەلایەن توركیاوە رایگەیاند"راشكاوانە بڵێم ئەو دۆخە، زۆر ئاڵۆزە، توركەكان پێویستیان بە سیستمی بەرگریی پاتریۆت بو بۆ بەرگریكردن، بەڵام ئیدارەی ئۆباما، رەتیكردەوە پێیان بفرۆشێت."

هێمای بۆ ئەوەش كرد كە توركیا لەو دۆخەدا ناچار بو سیستمی بەرگریی ئێس400ی روسی بكڕێت، ئەوەش ئەو شتەیە واشنتۆن رەتیدەكاتەوە چونكە ئەنكەرە ئەندامی ناتۆیە.

هێمای بۆ ئەوەش كرد كە توركیا داوای زیاتر لە 100 فڕۆكەی ئێف35ی كردوە بەڵام ئەمان ناتوانن ئەو جۆری فڕۆكەیەیان پێ بفرۆشن.

ترەمپ وتی"ئێستا ناچارین بە توركیا بڵێین بەهۆی ئەوەی ناچار بوە سیستمی بەرگرییەكی دیكە بكڕێت ئێمە فڕۆكەی ئێف35ی پێ نافرۆشین."

وتیشی"ئەوەش دۆخێكی سەختە بۆ توركیا، هەروەك بۆ ئێمەش سەختە. لەگەڵ ئەوەش هەوڵی تێپەڕاندنی ئەو دۆخە دەدەین. با بزانین چی رودەدات. بەڵام بەڕاستی ئەمە دادپەروەرانە نییە."


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×