ئەمڕۆ حەوت وەزارەتی دیكە ئاڵوگۆر دەكرێن
  2019-07-17       617       

بڕیارە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ئاڵوگۆڕی حەوت وەزارەتی دیكە لەنێوان كابینەی هەشت و كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەڕێوەبچێت.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی لیژنەی سەرپەرشتی ئاڵوگۆڕ، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاڵوگۆڕكردنی دەسەڵات لە وەزارەتەكانی تەندروسی، كارو كاروباری كۆمەڵایەتی، شارەوانی و گەشتوگوزار، گواستنەوەو گەیاند، داد، رۆشنبیری و لاوان، كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان، بەڕێوەدەچێت.

بەپێی راگەیەندراوەكە پۆستی وەزیری تەندروستی لەلایەن رێكەوت حەمەڕەشید رادەستی سامان حوسێن، كارو كاروباری كۆمەڵایەتی لەلایەن رێكەوت حەمەڕەشید كە بە وەكالەت بەڕێوەدەبرا رادەستی كوێستان محەمەد، شارەوانی و گەشتوگوزار لەلایەن نەورۆز مەولود رادەستی ساسان عەونی، گواستنەوەو گەیاندن لەلایەن نەورۆز مەولود رادەستی ئانۆ جەوهەر، داد لەلایەن سینان چەلەبی رادەستی فرسەت سۆفی، رۆشنیری و لاوان لەلایەن خالید دۆسكی رادەستی محەمەد سەعید، كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان لەلایەن مەحمود ساڵح رادەستی عەبدوڵا مەحمود دەكرێت.

رۆژی 10ی ئەم مانگە كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەلایەن پەرلەمانەوە متمانەی پێدراو دوای دەستبەكاربونیشی رۆژی پێنجشەممەی رابردو ئاڵوگۆڕی دەسەڵاتەكانی هەر یەك لە وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن، پێشمەرگە، خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، پەروەردە، كارەبا كرا.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×