جێگری كونسوڵی توركیا لەهەولێر كوژرا
  2019-07-17       1367       

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ(چوارشەممە)، ڕوداوێكی تەقەكردن لەنێو ریستۆرانێكی شاری هەولێردا لەنزیك كونسوڵخانەی توركیا كوژراو و برینداری لێكەوتەوە . دەنگۆی ئەوە هەیە لەنێو كوژراوەكاندا جێگری كونسوڵی توركیا لەهەولێر و دو كارمەندی كونسوڵخانەكە كوژرا هەبن.


ئاوێنە: بەپێی میدیای رەسمی یەكێتی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەریستۆرانتێكی نزیك كونسوڵخانەی توركیا لەهەولێر دەستڕێژی گولـلە كراوەو بەهۆیەوە سێ كەسێك كوژران كە یەكێكیان جێگری كونسوڵخانەی توركیایە لەهەرێم و ئەوانی دیكەش كارمەندی كونسوڵخانەكەن.   

دوای روداوەكەش، هێزە ئەمنییەكان ناوچەكەیان گەمارۆداوەو لەڕێی كامێراكانی چاودێرییەوە دەیانەوێت ئەنجامدەرانی بدۆزنەوە.

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×