مەلا كرێكار ئیتاڵیا داوای نەکات ئازاد دەکرێت
  2019-07-17       2206       
مەلا كرێكار فەرمانی دادگای نەرویج ماوەی  چوار هەفتە دەستبەسەر دەکرێ، ئەگەر ئیتاڵیا داوا لەنەرویج نەکات رادەستی بکات ئەوا ئازاد دەكرێت، مەلا کرێکار رۆژی دوشەممە لەنەرویج دەستگیركرا.
 
ئاوێنە: پارێزەرانی مەلا كرێكار لەنەرویج‌و ئیتاڵیا رایانگەیاند كە ناوبراو لەلایەن ئیتاڵیاوە بەفەرمی داوانەكراوە بۆ ئەوەی نەرویج رادەستی بكات، لەبەرئەوە مەلا كرێكار مانەوەی لەزینداندا یاسایی نییەو پێویستە ئازاد بکرێت.
سەرەتای ئەم هەفتەیە دادگایەكی ئیتالیا سزای زیندانیكردنی 12 ساڵی بۆ مەلا كرێكار، ئەمیری پێشوی ئەنسارولئیسلام دەركرد، بەتۆمەتی هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی "هێرشی تیرۆریستی" لە ئەوروپا‌و سەرپەرشتی كردنی رەوتێكی جیهادی لەئەوروپا كە گومان دەكرێ‌ پەیوەندی بەداعشەوە هەبوبێت.
میدیاكانی ئیتاڵیا ئاماژە بەوە دەكەن مەلا كرێكاری تەمەن 63 ساڵ‌و لەدایكبونی كوردستانی عێراق، كە ئێستا لە نەرویج بەجۆرێك لەئازدی دەژی، ئامادەیی دادگاییكردنەكە نەبوە كە بە 12 ساڵ زیندانی سزادراوە.
پارێزەرە نەرویجییەكەی مەلا كرێكار كە ئامادەی دادگاییەكە نەبوە بەرۆژنامەی "ڤەردێنس گانگ"ی نەرویجی راگەیاند بو تانە لەبڕیارەكە دەدەن بەڵام هێشتا بڕیارەكەیان بەدەست نەگەیشتوە.
هێمای بۆ ئەوەش كرد بو كە دەرفەتی ئەوە نەدراوە بە كرێكار كە بەڵگەكانی بخاتەڕو و رونكردنەوە بداتە دادگا یاخود قسە لەگەڵ پارێزەرەكەی بكات.
زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×