بەغدا بڕیاری یه‌كخستنی رسوماتی گومرگ و لابردنی خاڵە گومرگییەكانی نێوان هەرێم و كەركوكی دا
  2019-01-16       275       

لیژنه‌ی كاروباری ئابوری عێراق چه‌ند بڕیارێكی بۆ یه‌كخستنی رسوماتی گومرگ له‌سه‌رجه‌م ده‌روازه‌ سنورییه‌كان به‌ ده‌روازه‌ سنورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ ده‌ركردو بڕیاریشیدا به‌ لابردنی خاڵه‌ گومرگییه‌كانی نێوان كه‌ركوك و هه‌رێمی كوردستان.

ئاوێنه‌: بەپێی به‌یاننامه‌یه‌كی وەزارەتی دارایی عیراق، ئەمڕۆ چوارشه‌ممه، فوئاد حوسێن وەزیری دارایی عیراق سەرۆكایەتی كۆبونەوەی دوەمی لیژنەی كاروباری ئابوری كردوه‌، ئه‌وه‌ش بەئامادەبونی وەزیرانی پلاندانان و بازرگانی و پیشەسازی و كشتوكاڵ وپارێزگاری بانكی ناوەندی و سەرۆكی دەستەی نیشتمانی وەبەرهێنان و دو راوێژكاری ئابوری سەرۆك وەزیران ونوێنەری وەزیری نەوت و  عەلی سندی وەزیری پلاندان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان و كادیری پێشكەوتوی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی دەستەی ده‌روازه‌ گشتییەكان و سەرۆكی دەستەی گشتی گومرگ و ژمارەیەك لەڕاوێژكارو بەڕێوەبەری گشتیه‌كان.

به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ لیژنه‌كه‌ بڕیاری داوه‌ به‌ یه‌كخستنی رسوماته‌ گومرگییه‌كان له‌ته‌واوی ده‌روازه‌ سنورییه‌كاندا به‌ ده‌روازه‌ سنورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ و جه‌ختیشی كردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌م بڕیاره‌ گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه‌ بۆ رێكخستن ئاسانكاری له‌هێنانی كاڵاو شتومه‌ك و چالاككردنی بازرگانیدا. 

هەر لەو كۆبونەوەیەدا، لیژنەكە بڕیاریداوە بەلادانی هەمو خاڵەكانی پشكنین و وردبینی لەهەریەك لە (فایدە، شێراوە لە باكوری كەركوك، لەیلان لە رۆژهەڵاتی كەركوك)، بۆ هاندان و پێشخستنی بازرگانی ناوخۆ و ئاسانكردنی هاتوچۆی كاڵا لەناوخۆی عێراق.

هەر لەو كۆبونەوەیەدا بڕیاردراوە رێوشوێنی بازرگانیكردن بە زێڕو كانزای بەهادار رێكبخرێتەوە و كار بەیاسای وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی عیراق بكرێت لە هەمو ده‌روازه‌ سنورییەكان بۆ ئاسانكردنی لیژنە هاوپەیوەندییەكان، بڕیاریشدراوە هەمو ده‌روازه‌ سنورییەكان بڕیاری پاراستنی بەرهەمی نیشتیمانی جێبەجێ بكەن و پابەند بن بەساڵنامەی كشتوكاڵی بۆ هاندانی بەرهەمی خۆماڵی.

له‌كۆتاییشدا ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێناوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌و بڕیارانه‌ دوای زنجیره‌یه‌ك كۆبونه‌وه‌و دیداری نێوان پسپۆڕانی هه‌ردو حكومه‌تی فیدراڵی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دراون.

 
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×