2019-07-17   2425     
به‌هۆی كوشتنی جێگری كونسوڵی گشتی توركیا، فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك هاتن و چوونی گه‌شتیارانی راگرت.
ئاوێنه: به‌پێی زانیاریه‌كان فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانی بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك راگرت و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك له گه‌شتیار له‌نێو فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر گیریانخواردووه و رێگه به هاتنه‌ژووره‌وه و ده‌ره‌وه‌یان نادرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 17ى ته‌مموزى 2019، له رێستۆرانتی هۆكه‌باز له هه‌ولێر هێرشكرایه‌سه‌ر چه‌ند كارمه‌ندێكی كونسوڵخانه‌ی توركیا له هه‌ولێر و به‌هۆیه‌وه جێگری كونسوڵی گشتی توركیا كوژرا.