2019-07-17   1246     
وەزیری دەرەوەی تورکیا رایدەگەیێنێت، لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە تەلەفۆن قسەیکردوهو لە ئەگەری پێویست شاند دەنێرن.
ئاوێنه: مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا له روونکردنەوەکەیدا بۆ رۆژنامەنوسان وتی: هێرشەکە لەلایەن ٣ کەسەوە ئەنجامدراوه، لە پەیوەندیداین بۆ دەستگیرکردنی تاوانبارەکان، لهگهڵ ئەو هێرشکەرانە هاوکات پەلاماری ٢ عێراقییان دا، یەکێکیان گیانی لەدەستدا، ئەوەی تریان بەسەختی برینداربوو.
ئاماژه بهوهش دهكات لە هێرشێکی وەک ئەمەدا پرسیاری ئایا هێرشێکی تیرۆرستی بوو؟’بە خەیاڵدا دێت. بەهۆی ئەوەی لە نێو قوربانیاندا خەڵکی عێراقیی هەیە، بەردەوام دەبین لە بەدواداچوونەکان تا دەگەین بە زانیاری تەواو.
ئەمرۆ چوارشەممە ١٧ـی تەمموز، هێرشێکی چەکداری بۆسەر یەکێک لە رێستۆرانتەکانی شاری هەولێر بەرامبەر بە کارمەندانی کونسوڵخانەی تورکیا ئەنجامدرا و تێیدا کارمەندێکی کونسوڵخانە گیانی لەدەستدا.