محەمەد حسێن
بۆ یه‌كه‌م جار ساڵی ٢٠١٤ ژماره‌ته‌له‌فۆنه‌كه‌یم له براده‌رێك وه‌رگرت و بۆ كارێكی رۆژنامه‌وانی ته‌له‌فۆنم بۆكرد. زۆر رۆح-سوكانه‌و به ئه‌ده‌به‌وه، وه‌ك عاده‌تی باوی زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی تری(PKK)، وه‌ڵامی پرسیاره‌كانمی دایه‌وه. دواتریش پێی وتم:
- من هه‌موو رۆژێك له كاتژمێر ١٠:٠٠ به‌یانی و ٤:٠٠ی ئێواره مۆبایله‌كه‌م ده‌كه‌مه‌وه له شوێنێكدا كه تۆڕی كۆمپانیاكانی ته‌له‌فۆنی هه‌بێت.
- له پێج ساڵی رابردوودا، هه‌ركات وته‌و لێدوانی (PKK)م ویستبێت، یان دید و تێگه‌یشتنی ئه‌وانم ویستبێت له‌سه‌ر هه‌ر كێشه‌یه‌كی دیاریكراو، سه‌رحه‌د ڤارتۆ یه‌كه‌م كه‌س ده‌بوو ته‌له‌فۆنی بۆ بكه‌م.
- هه‌میشه میهره‌بانانه‌و به سه‌لیقه‌و لێزانی پیاوێكی ده‌وڵه‌تی و خوێنده‌وارێكی زۆر به‌رزه‌وه، به وریاییه‌وه وه‌ڵامی پرسیاره‌كانمی ئه‌دایه‌وه. دوای هه‌موو وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك منیش پێم ده‌گووت.
- سوپاس هه‌ڤاڵ گیان، له‌مه‌ولا ئیتر بۆ بڵاوكردنه‌وه نیه‌و ته‌نها ده‌خوازم سه‌رنج و تێینی تۆ بزانم له‌سه‌ر ....
ئه‌ویش هه‌ندێك جار به‌مه‌به‌سته‌وه نه‌یده‌ویست هیچ شتێكم پێ بلێت ئۆف-ریكۆرد. هه‌ندێك جاریش به دڵفراوانیه‌وه ره‌ئی خۆی پێده‌گوتم له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و پرسانه‌ی من داوای ره‌ئی ئه‌وم له‌باره‌یانه‌وه ده‌كرد.
زۆر به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ هه‌واڵی شه‌هیدبوونی سه‌رحه‌د ڤارتۆ م بیست. ئیتر ته‌له‌فۆنی بۆ ناكه‌م و پرسیاری هیچی لێناكه‌م... ژماره ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی ئه‌ویش بو به یه‌كێكی تر له‌و ژمارانه‌ی كه هه‌رگیز دڵم نایه‌ت بیسڕمه‌وه‌و هه‌موو بینینێكیشی ئازاری بیستنی هه‌واڵی مه‌رگه‌كه‌یم وه‌بیردێنێته‌وه.
په‌كه‌كه شه‌هیدبونی ٥ گه‌ریلای ڕاگه‌یاند
ئا: ئاوێنە
كۆمیته‌ی پشتیوانیی خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی په‌كه‌كه ڕایگه‌یاند، سینانێ سۆر (عه‌لی ئاكتاش)، سه‌رحه‌د ئامانۆس (ئه‌مڕوڵا دوورسوون)، ناڤدار سنه‌گر (میكائیل ئۆزده‌میر)، سه‌رحه‌د شه‌فه‌ق (ڤه‌هیپ ته‌كین) و شیار فاڕاشین (جه‌لال ئۆزتورك) ڕۆژی ٢١ی ئاداری ٢٠١٩ به‌هۆی هێرشی ئاسمانیی توركیا له‌هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا شه‌هید بوون.
كۆمیته‌كه ڕۆژی ١٤ی ته‌موز نامه‌یه‌كی بۆ خانه‌واده‌ی ئه‌و شه‌هیدانه نارد‌و تیایدا دەڵێت "ڕۆژی ٢١ی ئاداری ٢٠١٩ به‌هۆی هێرشی ئاسمانیی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر هاوڕێیانمان عه‌لی ئاكتاش ناسراو به سینانێ سۆر، ئه‌مڕوڵا دوورسوون ناسراو به سه‌رحه‌د ئامانۆس (سه‌رحه‌د ڤارتۆ)، میكائیل ئۆزده‌میر ناسراو به ناڤدار سنه‌گر، ڤه‌هیپ ته‌كین ناسراو به سه‌رحه‌د شه‌فه‌ق و جه‌لال ئۆزتورك ناسراو به شیار فاڕاشین له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا شه‌هید بون".
دەربارەی سینانێ سۆر لەنامەکەدا هاتوە "ساڵی ١٩٧٨ په‌كه‌كه‌ی ناسی و له ته‌مه‌نی لاوی‌دا هاته نێو تێكۆشانی ئازادی، ساڵی ١٩٥٩ له ناوچه‌ی قۆسه‌ر-ی سه‌ربه مێردین له‌دایكبووه. دوای ئه‌وه‌ی قۆناغی ئاماده‌یی ته‌واو كرد، بوو به شوێنكه‌وته‌ی ڕێبه‌ر ئاپۆ و تا ساتی شه‌هیدبوونی ٤١ ساڵ به ویستێكی گه‌وره‌ی تێكۆشان له بیقاغ تا بۆتان - له‌وێشه‌وه تا هه‌موو چیاكانی كوردستان به‌بێ دابڕان تێكۆشا".
دەربارەی سه‌رحه‌د ڤارتۆ لەنامەکەدا هاتوە "یه‌كێك له هاوڕێیانمان كه به‌هۆی هێرشی ئاسمانیی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر شه‌هیدبوو ئه‌مڕوڵا دوورسوون ناسراو به سه‌رحه‌د ئامانۆس-ه كه ساڵی ١٩٩١ له جوودی هاتووه‌ته نێو ڕیزه‌كانی گه‌ریلا. ئامانۆس ساڵی ١٩٧٠ له ناوچه‌ی گمگم-ی مووش له‌دایكبووه. كاتێك چووه‌ته زانكۆ تێكۆشانی ئازادیی كوردستانی ناسیوه. له‌نزیكه‌وه ئازاره‌كانی گه‌له‌كه‌مانی بینی و له‌پێناو ئه‌وه‌ی كۆتایی به‌مه بێنێت هاته نێو ڕیزه‌كانی گه‌ریلا. له ماوه‌ی ٢٨ ساڵدا به فیداكارییه‌كی گه‌وره تێكۆشا و به دڵنیابوونی له فه‌رمانده‌یی ئاپۆیی هه‌موو كێشه‌كانی چاره‌سه‌ر ده‌كرد. بوو به شاره‌زاترین گوزارشتكاری فه‌رمانده‌یی و میلیتانیی ڕێبه‌ر ئاپۆ. ساڵی ١٩٩٩ كاتێك فه‌رمانده‌ی هه‌رێمی ئامانۆس بوو، له‌كاتێكدا كه له‌گه‌ڵ گرووپێك له هاوڕێكانی ده‌كشانه‌وه هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا به دیل كه‌وته ده‌ستی ڕژێمی به‌عسی سوریا. دوای زیاتر له دو ساڵ زیندانی له سوریا، جارێكی دیكه خۆی گه‌یانده‌وه خاكی وه‌ڵاته‌كه‌ی و ده‌موده‌ست ده‌ستی به كاروباری سه‌ربازی كرده‌وه. دواتریش به ئه‌زموونێكی گه‌وره ده‌ستی به كاری سیاسی، باوه‌ڕی و دیپلۆماتی كرد. له زۆر بواردا بوو به میلیتانێكی چالاكی په‌كه‌كه. به ته‌واوی وزه‌ی خۆیه‌وه به‌شداری له كاروباری یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی گه‌له‌كه‌مان كرد".
دەربارەی میكائیل ئۆزده‌میر ناسراو به‌ناڤدار سنه‌گر لەنامەکەدا هاتوە "ساڵی ١٩٩٣ هاتووه‌ته نێو ڕیزه‌كانی تێكۆشانی ئازادیی كوردستان. ناڤدار سنه‌گر ساڵی ١٩٧٤ له ناوچه‌ی خیزان-ی به‌دلیس له‌دایكبووه. دوای ئه‌وه‌ی كۆتایی به قۆناغی ئاماده‌یی هێنا، له ئیسته‌نبووڵه‌وه هاته نێو ڕیزه‌كانی تێكۆشان. له ماوه‌ی ٢٦ ساڵی تێكۆشانیدا له هه‌رێمی ئامه‌د، له باشووری كوردستان، سووریا، عێراق و توركیا خه‌باتی كرد".
سەبارەت بە ڤه‌هیپ ته‌كین ناسراو به سه‌رحه‌د شه‌فه‌ق لەنامەکەدا هاتوە "ساڵی ١٩٧٤ له ئاگری له‌دایكبووه. ساڵی ١٩٨٨ له ته‌مه‌نی لاوی‌دا هاته نێو ڕیزه‌كانی گه‌ریلا و ساڵی ١٩٩٠ ڕووی له بیقاع كرد. له مه‌یدانی ڕێبه‌ر ئاپۆ به‌شداری له پێشخستنی خۆی له ڕووی ئایدیۆلۆژی و سیاسی كرد. كه‌سایه‌تیی خۆی وه‌ك فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی به‌هێز كرد و گه‌ڕایه‌وه وه‌ڵات. له دێرسم، زاگرۆس، خواكورك و سۆران بوو به گه‌ریلایه‌كی چالاك. له هه‌موو ئه‌و مه‌یدانانه دژبه داگیركاری تێكۆشانێكی بێ وێنه‌ی ئه‌نجام دا. له‌به‌رئه‌وه‌ی مینێكی هێزه داگیركه‌ره‌كانی پێدا ته‌قییه‌وه، قاچێكی له‌ده‌ست دا. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش یه‌ك ڕۆژ نه‌وه‌ستا. له ڕۆژهه‌ڵات، ڕووسیا، كازاخستان، ئۆزبه‌كستان و ئۆكراینا له خه‌باتی گه‌لێردا بوو. هه‌روه‌ها به‌شداری كرد له كاروباری ئه‌كادیمیای زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و وێژه. هه‌رچه‌نده له ڕووی جه‌سته‌ییه‌وه زه‌حمه‌تیشی كێشا بێت، ئه‌و قوربانیده‌رێكی تێكۆشانی ئازادی بوو و له‌نێو سه‌ختترین هه‌لومه‌رجدا ڕووی له چیا ئازاده‌كان كرد. به‌هۆی ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ی له‌نێو هه‌ڤاڵه‌كانیدا به «ئه‌وینداری چیا» ده‌ناسرا. به كه‌سایه‌تیی دڵنزمی خۆی له كاردا بوو به وره و به ڕه‌نجده‌رییه‌كه‌شیه‌وه بوو به كه‌سایه‌تییه‌كی نموونه‌یی. به تێكۆشانی زیاتر له ٣٠ ساڵه‌ی، له كه‌سایه‌تیی خۆیدا میلیتانی ئاپۆیی پیشان دا".
سەبارەت بە"جه‌لال ئۆزتورك ناسراو به شیار فاڕاشین" لەنامەکەدا هاتوە " له ناوچه‌ی ئه‌لباك-ی وان له‌دایكبووه و له منداڵییه‌وه گه‌ریلای ناسیوه. ساڵی ٢٠١٤ له ته‌مه‌نی ١٨ ساڵیدا ڕووی له مه‌یدانه‌كانی گه‌ریلا كرد. به تایبه‌تمه‌ندیی ڕه‌نجده‌ری و فیداكاری هه‌میشه له‌پێشه‌وه بوو و گه‌یشته ئاستی میلیتانی ئاپۆیی".