بریندارێكی رووداوەكەی هەولێر گیانی لەدەستدا
  2019-07-17       1067       


بەشدار رەمەزان، برینداری هێرشی ئەمڕۆی هەولێر بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا، ژماره‌ی كوژراوەكان گەیشتە سێ كەس.

ئاوێنه‌: دوای نیوەڕۆ ئەمڕۆ 17ی تەموزی 2019، لەنێو ریستۆرانتێكدا لەهەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان كە نزیكە لە كونسوڵخانەی توركیا لەهەرێم، دەستڕێژی گوللە كراو كارمەندێكی كونسوڵخانەی توركیاو هاووڵاتییەكی هەرێمی كوردستان بەناوی ''نەریمان عوسمان'' كوژان و كەسێكی دیكەش بریندار بوو.

دوای تێپەڕبوونی چەند سەعاتێكیش بەسەر رووداوەكەدا، ئەمشەو بریندارێكی رووداوەكە كەناوی ''بەشدار رەمەزان''ەو خەڵكی هەرێمی كوردستانە بەهۆی سەختی برینەكەیەوە لەنەخۆشخانە گیانی لەدەستدا. 


دوای رووداوەكەش، هێزە ئەمنییەكان ناوچەكەیان گەمارۆداو لەڕێی كامێراكانی چاودێرییەوە دەیانەوێت ئەنجامدەرانی بدۆزنەوە.

بەشدار رەمەزان لەدایکبووی ساڵی 1993 یە و خەڵکی دیانایە لە پارێزگای هەولێر، سکرتێری پزیشک بووە ، هاوسەرگیریی نەکردووە و هەر لە دیاناش نیشتەجێ بووە، بە سەردانێک هاتووەتە هەولێر و ئەمڕۆ لەو رێستۆرانتە نانی خواردووە کە بەر تەقە کەوتووە و بەسەختی برینداربووە، دواتر لەژێر نەشتەرگەریی و لە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

زۆرترین بینراو
سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ له‌عێراق ده‌كات
جەهەپە: ئاکەپە ئامادەکاری دەکات سەرۆک شارەوانییەکانی ئیستەنبوڵ‌و ئەنقەرەش دوربخاتەوە
فازڵ میرانی: ڕێگە نادەین لەهەرێمی کوردستانەوە هەڕەشە لەئاسایشی ئێران بکرێت
عومەر بەشیر لەنێو قەفەس دادگا: ٢٥ ملیۆن دۆلارم لە محەمەد بن سەلمان وەرگرتووە
یەکێتی ئەوروپا: لابردنی سێ سەرۆک شارەوانییەکە سه‌لماندی دیموكراسی له‌توركیا بونی نییه‌
كشتوكاڵی سلێمانی سزای‌ 27 فه‌رمانبه‌ری‌ دا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ پابه‌ندنه‌بوون به‌كاتی ده‌وامكردنه‌وه‌
سوپای سوریا لە ئاسمانەوە هێرشی کردە سەر کاروانێکی سەربازی سوپای تورکیا
لاهور شێخ جه‌نگی بۆ مه‌سرور بارزانی: حکومەتێکی پڕلە شکست و نەهامەتی چاوەڕوانی خەڵکی کوردستان دەکات
هۆشیار زێباری: هەڵەمان كرد لە بڕیاری ریشەكێشكردنی حزبی بەعسدا
وتەبێژی حكومەتی هەرێم: ئامادەین داهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە رادەستی بەغدا بكەین
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×