2019-07-17   907     
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، گه‌ر ئه‌مریكا گه‌ماروكان لابه‌رێت ئاماده‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا گفتوگۆ بكه‌ین، ئه‌و ده‌ڵێت "لەگەڵ هیچ بەرپرسێکی ئیدارەی ئەمریکا کۆنەبوومەتەوە، ئەمریکیم بینیون، بەڵام نەک بەرپرسانی ئیدارەی ئەمریکا".
ئاوێنه: له‌میانی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا كه له باڵه‌خانه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌ڕێوه‌چوو، جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌وان ئاماده‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا گفتوگۆ بكه‌ن به‌مه‌رجێك، سه‌رجه‌م گه‌مارۆكان هه‌ڵبگیرێن.
هاوكات زه‌ریف ئه‌مریكای به ئه‌نجامدانی جه‌نگی ئابووری تاوانبار كرد و رایگه‌یاند "پێموایە ئەمریکا شەڕێکی ئابووریی لە دژی ئێمە هەڵگیرساندووە، شەڕێکی ئابووری کە سەرۆک ترەمپ شانازی پێوەدەکات بردییە قۆناخی دواتر و خەڵکی سڤیلی پێی کردە ئامانج. ئامانج لەو شەڕە سەرباز و بەرپرسان نین بەڵکو دژی خەڵکی سڤیلی ئاساییە. ئەمەش دەچێتە چوارچێوەی تیرۆر. چونکە ئەمە خەڵکی تیرۆر دەکات لەپێناو بەدەستهێنانی دەستکەوتێکی سیاسی. دەبێت ئەمە بوەستێت. هەر کە وەستا، ئینجا شتی دی بەدواوە دێت".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا راشیگه‌یاند كه سنوورداركردنی خۆی و ژماره‌یه‌كی زۆر له دیپلۆماتكارانی ئێرانی به نامرۆڤانه وه‌سف كرد.