رۆژنامه‌ی واشنتۆن تایم-ی ئه‌مریكی بڵاویكردۆته‌وه؛ دوناڵد تره‌مپ پرسیارێكی به‌جێ له نانسی پێلۆسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا ده‌كات و ده‌ڵێت"نانسی پێلۆسی بۆچی پاره وه‌رده‌گرێت له‌كاتێكدا حكومه‌ت له‌شه‌تداون-دایه."
ئاوێنه، لوقمان غه‌فور: رۆژنامه‌كه ئه‌مریكییه‌كه له‌ژماره‌ی ئه‌مرۆیداو له هه‌واڵێكدا باس له‌وه‌ده‌كات شه‌تداونی به‌شێك له‌حكومه‌ت پێیناوه‌ته رۆژی 26ه‌مینه‌وه و رۆژی 16ی كانونی دوه‌می 2019 دۆناڵد تره‌مپ به‌توێتێك پرسیارێك له نانسی پێلۆسی ده‌كات و ده‌ڵێت"بۆچی نانسی پێلۆسی پاره وه‌رده‌گرێت له كاتێكدا خه‌ڵك ئیشیش ئه‌كات و پاره‌ش وه‌رناگرێت؟"
رۆژنامه‌كه ده‌شڵێت"پێلۆسی و هه‌ر ئه‌ندامێكی كۆنگرێس تا ئه‌م ساته موچه‌ی خۆیان وه‌رده‌رگرن، له‌كاتێكدا 800 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری فیدراڵ موچه‌یان نییه، به‌شێوه‌یه‌ك موچه‌ی ساڵانه‌ی پێلۆسی 223 هه‌زار و 500 دۆلاره."
باس له‌وه‌ش ده‌كات له‌به‌رامبه‌ردا موچه‌ی ساڵانه‌ی سه‌رۆك تره‌مپ 400 هه‌زار دۆلاره، به‌ڵام تره‌مپ له‌سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربونیه‌وه وه‌ك ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك مانگانه موچه‌كه‌ی ده‌به‌خشێته چه‌ند شوێنێكی جیاوازی حكومه‌ت.
له‌رۆژی 22 ی كانونی یه‌كه‌می 2018وه تا ئه‌مڕۆ 16ی كانونی دوه‌م، سه‌رۆك تره‌مپ به‌شێك له‌حكومه‌تی ئه‌مریكای شه‌تداون كردوه له‌به‌رامبه‌ر رازینه‌بونی دیموكراته‌كان بۆ جێكردنه‌وه‌ی پێنج ملیار دۆلار له‌بودجه‌ی 2019 بۆ دروستكردنی دیواری نێوان ئه‌مریكا و مه‌كسیك.