2019-07-18   1607     
مەتین دلۆڤان بارزانی، لەبارەی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی هه‌ولێر، روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە و دەڵێت، ''هه‌ندێ كه‌ناڵى نابه‌رپرسى راگه‌ياندن، هه‌بوونى منيان له‌وێ قۆستووەته‌وه بۆ مه‌رامى دیکە و هه‌واڵى بێبنه‌مايان له‌سه‌ر نووسيوه''.
ئاوێنه: مەتین دلۆڤان بارزانی لە روونکردنەوەکەیدا دەڵێت: "ئه‌مڕۆ له‌كاتى رووداوى ته‌قه‌كردن له رێستورانتێكى هه‌ولێر، من و چه‌ند هاوڕێيه‌كيش وه‌ك ده‌يان هاووڵاتيى دیکە بۆ خواردنى نيوه‌ڕۆ له‌وێ بووين. سوپاس بۆ خوا كه هه‌موومان سه‌لامه‌ت بووين و به‌رنه‌كه‌وتين، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ندێ كه‌سى دیکە به‌ركه‌وتن و بوونه قوربانى".
لە درێژەی روونکردنەوەکەیدا مەتین بارزانی دەڵێت: "دياره هه‌ندێ كه‌ناڵى نابه‌رپرسى راگه‌ياندن، هه‌بوونى منيان له‌وێ قۆستووەته‌وه و بۆ مه‌رامى دیکە و هه‌واڵى بێبنه‌مايان له‌سه‌ر نووسيوه. لێره‌وه رايده‌گه‌يه‌نم كه له‌سه‌ر ئه‌م كه‌يسه په‌نا بۆ ياسا ده‌به‌م و داواى ياسايى له‌سه‌ر ئه‌و كه‌ناڵانه تۆمار ده‌كه‌م".
لە رووداوی هێرشی رۆژی چوارشەممە لە هەولێر کە لە ریستۆرانتێک ئەنجامدرا، کارمەندێکی کۆنسوڵخانەی تورکیا و هاونیشتمانییەک بەناوی نەریمان عوسمان کوژران، کەسێکی دیکەش بەناوی بەشدار رەمەزان بریندار بوو کە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە چەند کاژێرێک دوای رووداوەکە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.