لێکدانه‌وه‌ی دو ڕۆژه‌ی دۆسیه‌ی سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسه‌رۆکی پێشوی پارتی دیموکراتی گه‌لان (HDP) کۆتایی هات و دادوه‌ری دۆسیه‌که بڕیاری دا ده‌میرتاش له‌زیندان بمێنێته‌وه,
ئاوێنه: لێکدانه‌وه‌ی دوو ڕۆژه‌ی دۆسیه‌یێکی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی پێشوی پارتی دیموکراتی گه‌لان (HDP) به تۆمه‌تی "بانگه‌شه بۆ گروپه تیرۆریستییه‌کان"، "هاندانی ئاشکرای خه‌ڵک بۆ دوژمنایه‌تی"، "هاندانی خه‌ڵک بۆ ڕچاونه‌کردنی یاساکانی وڵات"، "هاندانی خه‌ڵک بۆ ئه‌نجامدانی تاوان" و "پشتیوانی له تاوان و تاوانبار" له‌لایه‌ن لقی 19ی دادگای سزای ئه‌نقه‌ره‌وه کۆتایی هات و له ئه‌نجامدا دادستێنی دۆسیه‌که بڕیاری دا ده‌میرتاش له زیندان بمێنێته‌وه و کۆبوونه‌وه‌ی داهاتوی لێکدانه‌وه‌ی دۆسیه‌که‌ی دواخست.
دادگاکه له هۆڵی کۆبوونه‌وه‌کانی زیندانی سینجانی ئه‌نقه‌ره و به ئاماده‌بوونی پارێزه‌رانی ده‌میرتاش و نوێنه‌رانی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو و تێیدا ده‌میرتاش له ڕێگای ڤیدیۆ کۆنفڕانسه‌وه به‌رگرینامه‌که‌ی خوێنده‌وه.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا پارێزه‌رانی ده‌میرتاش ڕایانگه‌یاند که تۆمه‌ته‌کانی سه‌ر سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش هیچ به‌ڵگه‌یەکی قایمی له‌پشت نییه و تۆمه‌ته‌کانی سه‌ر ناوبراو بەتاوانی یاسایی دانانرێن تا سزا بدرێت‌و بۆ لێکدانه‌وه‌ی تۆمه‌ته‌کان حوکمی زیندانی بۆ تۆمه‌تبار ده‌ربکرێت".
پارێزەرانی دەمیرتاش ئەوەیان رونکردەوە ئه‌و دادستێنه که په‌ڕاوی لێکۆڵینه‌وه بۆ سه‌ر ده‌میرتاش کردۆته‌وه ئێستاکه له‌زیندانه هه‌ر بۆیه پارێزه‌ران داوای ئازادیی مه‌رجداری ده‌میرتاش و لێکدانه‌وه‌ی دۆسیه‌ی ناوبراو له بارودۆخی ئازادییان کرد که ئه‌و داواکارییه‌ش له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌وه ڕه‌ت کرایه‌وه.
سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشوی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) لەزیندانی سینجانی ئەنقەرە له به‌رگری نامه‌كه‌یدا ڕایگەیاند "من بەشێوەیەکی نایاسایی زیندانی کراوم، دەزگای دادی تورکیا هەوڵ ئەدات ئەو عەقڵییەتە دروست بکات کە بەدواداچون بۆ دۆسیەی تۆمەتبارێک دەبێت هاوکات بێت لەگەڵ بەندکردنیدا، بەڵام بەم شێوەیە نییە، تەنها لەدۆسیە سیاسییەکاندا بەم شێوەیە کار دەکرێت، لە حاڵێکدا کە دز و دەست درێژیکەر و گەندەڵ بەم شێوە لەگەڵیاندا مامەڵە ناکرێت، سەرەڕای ئەوەی کە سیستەمی دادی تورکیا هەمبەر ئەم چەشنە تاوانە زۆر هەستیار دەجوڵێت، بەڵام تەنها بۆ دۆسیەکەی ئێمەیە کە حوکمی زیندانی دەرکردووە، من بارمەتەیێکی سیاسیم''.
ناوبراو لە درێژەی وتەکانیدا ئاشکراشی کرد ''لە دۆسیەیەکدا کە لەم دادگایەدا بەدواداچوونی بۆ دەکرێت بەو بۆنەوە کە من لە وتەدانێکمدا لە ساڵی 2012واژەی "جەنابی ئۆجەلان"م بەکار هێناوە تۆمەتی "بانگەشە کردن بۆ گرووپە تیرۆریستییەکان"م خراوەتە پاڵ, چاو لە دۆسیەی ژمارە 29ی من بکەن ئەو وتەدانە دەبێت بە لە بەرچاوگرتنی بارودۆخی ئەو کاتە تاوتوێ بکرێت. 7 ساڵ پاش ئەو وتەدانە وتەکانی من لەو کاتەدا بانگەشە بۆ گروپە تیرۆریستییەکان دێتە ئەژمار''.