2019-07-18   1674     
حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى عێراق هێرش ده‌كاته سه‌ر نورى مالیكى و رایده‌گه‌یه‌نێت "ناكرێ حزب بۆ ده‌سكه‌وتى هه‌ندێك كه‌س به‌كار بهێنرێت كه به هیچ شتێك له به‌رژه‌وه‌ندى حزب نین".
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مە 18ى ته‌موزی 2019، له‌لێدوانێكدا حه‌یده‌ر عه‌بادى، هێرش ده‌كاته سه‌ر نورى مالیكى سەرۆک وەزیرانی پێشوو جێگرى پێشوى سه‌رۆك كۆمارى عێراق و به‌وه تۆمه‌تبارى ده‌كات "لەڕێگەی پێشیلكارییەوە بوه‌ته‌وه سكرتێرى گشتى حزبى ده‌عوه".
حەبادی وتی "له‌رۆژى یه‌كه‌مى كۆنگره‌ى حزبی دەعوە رێككه‌وتنێك كراوه كه بابه‌تى هه‌ڵبژاردنى سكرتێرى گشتى بدرێته دەست ئه‌نجومه‌نى شورا، كه‌چى مالیكى واینەکرد".
وتیشی "ئه‌وه‌ى له‌كۆنگره‌ى حزبی ده‌عوه رووى دا سه‌رپێچى بوو، چونكه هه‌ڵبژاردن نه‌بوو، به‌ڵكو نوێكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى سكرتێرى گشتى بو، نمونه‌ى ئه‌مه‌یش له مێژوى ئێمه نه‌بوه".
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى پێیوایه نورى مالیكى كه‌سێكه سودى بۆ به‌رژه‌وه‌ندى ده‌عوه نییه، ئەو وتی "ناكرێ حزب بۆ ده‌سكه‌وتى هه‌ندێك كه‌س به‌كاربهێنرێت".