له‌ هه‌ورازه‌كه‌ى رێگه‌ى عه‌ربه‌ت – تانجه‌رۆ روداوێكى هاتوچۆ له‌ نێوان شه‌ش ئۆتۆمبێلدا ڕویدا
  2019-07-18       1099       


ئه‌مڕۆ رێكه‌وتى  رووداوێكى هاتوچۆ له‌ نێوان شه‌ش ئۆتۆمبێلدا له‌ رێگه‌ى عه‌ربه‌ت – تانجه‌رۆ روویدا.

به‌پێى زانیاریه‌كان، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ ١٨ی ته‌موزی ٢٠١٩، له‌ هه‌ورازه‌كه‌ى هوانه‌ له‌ رێگه‌ى عه‌ربه‌ت – تانجه‌رۆ له‌ سنورى پارێزگاى سلێمانى، پێكدادان له‌ نێوان شه‌ش ئۆتۆمبێلدا روویداوه‌.

رادیۆى ترافیك بڵاویكرده‌وه‌، روداوى پێكدادانى شه‌ش ئۆتۆمبێله‌كه‌ هیچ زیانێكى گیانى لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام زیانى ماددى زۆرى لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×