ئەمریكا، به‌فه‌رمی توركیای لە پرۆگرامی فڕۆكەی جەنگیی ئێف 35 دەركرد
  2019-07-18       773       

کۆشکی سپی لەڕاگەیندراوێکدا ئاشکرای کرد  ''ئەمریکا لەسەر کڕینی سیستەمی موشەکی ئێس-٤٠٠ تورکیا لەبەرنامەی بەرهەمهێنانی فڕۆکەی ئێف-٣٥ خستوەتە دەرەوەو چیتر مەحاڵە بەشداریی لەو بەرنامەیە بکات"، تورکیاش بەتوندیی وەڵامی ئەمریکای دایەوە'.

 ئاوێنه‌: کۆشکی سپی، لەڕاگەیندراوەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات کە تورکیا بەکڕینی سیستمی ئێس-٤٠٠، بەڵێنەکانی لەهاوپەیمانێتی ناتۆ  پێشل کردوە.

هاوپەیمانێتی ناتۆ-ش پێشتر لەسەر کڕینی ئەو سیستەمە نیگەرانی خۆی دەربڕیبو، هەروەها چەندینجار هۆشداریی دابوە تورکیاو ڕایگەیاندبو کە سیستەمە روسیەکان لەگەڵ سیستەمی بەرگریی ئاسمانی ڕۆژئاوا نەگونجاوە.

کۆشکی سپی لەسەر ئەم سەرپێچییە دەوڵەتی تورکیای لەکڕینی فڕۆکەکانی ئێف-٣٥ بێبەش کردوەو فەمانی داوە فڕۆکەوانان‌و تەکنیککارانی تورک کە لەئەمریکا خەریکی راهێنانن لەسەر ئەو جۆرە فڕۆکەیە تا کۆتایی ئەم مانگە خاکی ئەمریکا جێبهێڵن.

لەکاردانەوەیەکدا بەرامبەر ئەو بڕیارەی کۆشکی سپی، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند "داوا لەئەمریکا دەکەین لەو هەڵەیەی پاشگەزبێتەوە کە زیانێکی بێ قەرەبو لەپەیوەندییە ستراتیژییەکانی ئەمریکاو تورکیا دەدات و دەبێتە هۆی برینێک کە بەهیچ شێوەیەک ساڕیژ ناکرێت".

زۆرترین بینراو
سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ له‌عێراق ده‌كات
جەهەپە: ئاکەپە ئامادەکاری دەکات سەرۆک شارەوانییەکانی ئیستەنبوڵ‌و ئەنقەرەش دوربخاتەوە
فازڵ میرانی: ڕێگە نادەین لەهەرێمی کوردستانەوە هەڕەشە لەئاسایشی ئێران بکرێت
عومەر بەشیر لەنێو قەفەس دادگا: ٢٥ ملیۆن دۆلارم لە محەمەد بن سەلمان وەرگرتووە
یەکێتی ئەوروپا: لابردنی سێ سەرۆک شارەوانییەکە سه‌لماندی دیموكراسی له‌توركیا بونی نییه‌
كشتوكاڵی سلێمانی سزای‌ 27 فه‌رمانبه‌ری‌ دا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ پابه‌ندنه‌بوون به‌كاتی ده‌وامكردنه‌وه‌
لاهور شێخ جه‌نگی بۆ مه‌سرور بارزانی: حکومەتێکی پڕلە شکست و نەهامەتی چاوەڕوانی خەڵکی کوردستان دەکات
سوپای سوریا لە ئاسمانەوە هێرشی کردە سەر کاروانێکی سەربازی سوپای تورکیا
هۆشیار زێباری: هەڵەمان كرد لە بڕیاری ریشەكێشكردنی حزبی بەعسدا
وتەبێژی حكومەتی هەرێم: ئامادەین داهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە رادەستی بەغدا بكەین
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×