بەشیر حەداد: بەهۆی نەبونی پارەی بەردەست نەتوانراوە پارەی گەنمی جوتیاران بدرێت
  2019-07-18       1455       



جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت ''بەهۆی نەبونی پارەی بەردەست نەتوانراوە پارەی گەنمی جووتیارانی كوردستان و عێراقیش بدرێت''.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ پێنجشەم 18ی تەموزی، بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی لەگەڵ سەرۆك و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر ئاشكرای كرد، بەهۆی نەبوونی پارەی بەردەست، حكومەتی عێراق نەیتوانیوە پارەی گەنمی جووتیارانی كوردستان و عێراقیش بدات.

ئه‌و ده‌ڵێت "عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران بەڵێنی داوە پارەی گەنمی جووتیارانی كوردستان بە تەواوەتی بدات، بۆ ئەمەش لە ماوەی رابردوو 15 ملیار دیناری رەوانە كردووە".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا "تەنیا جوتیارانی كوردستان نین كە پارەكانیان وەرنەگرتووەتەوە، بەڵكو جووتیارانی شارەكانی تری وەك مووسڵ و بەسڕە و نەجەفیش پارەیان وەرنەگرتووە".

ئەمە لەكاتێكدایە لەماوەی سێ ساڵی رابردوودا گەنمی جووتیارانی ھەرێمی كوردستان دراوە بە حكوومەتی عێراق، بەڵام بەغدا تائێستا پارەی جووتیارانی نەدابوو.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×