لیژنەی پێشمەرگە: هەولێر ئارامە و بە دڵنیایییەوە هیچ کەس لەدەست یاسا دەربازی نابێت
  2019-07-18       910       


جێگری سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە و ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەکان لە پەرلەمانی کوردستانی عێراق رایگەیاند،''ئەوەمان بۆ سەرجەم کۆنسولخانەکان دووپاتکردووەتەوە کە هەولێر ئارامە و هیچ ترس و دڵەڕاوکێیەک دروست نەبێت و بە دڵنیایییەوە هیچ کەس لەدەست یاسا دەربازی نابێت''
 
ئاوێنه‌: عوسمان کەریم، جێگری سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە و ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەکان لە پەرلەمانی کوردستان لەمیانی لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد  ''لیژنەکەیان ئەرکی سەرشانی خۆیەتی چاودێری وردی دۆسیەکە بکات و ئاشکراشیکرد کە لەگەڵ هێزە ئەمنییەکاندا لە پەیوەندی و گفتوگۆدان''.

عوسمان کەریم ده‌ڵێت، ''دوای رووداوەکەی دوێنێ، ئێمە وەک لیژنەی پێشمەرگە و ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەکان لە یەکەم چرکەدا رامانگەیاند کە لیژنەکەمان ئامادەیە و پەیوەندیمان لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار کردووە و بەردەوامیشین لە پەیوەندی و ئیدانەی ئەو کارە قێزەوەنەشمان کردووە''.

لەلایەکی دیکەوە جێگری سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە و ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەکان وتیشی، ''تورکیا دراوسێمانە و بەرژەوەندی هاوبەشمان بەیەکەوە هەیە و رووداوەکە ناخۆش بوو، وەک پەرلەمان ئیدانەی ئەو کارەمان کردووە و پێمان وایە هێزە ئەمنییەکان زۆر لەوە بەهێزترن کە تاوانباران بتوانن لەدەست یاسا رابکەن و لە ماوەیەکی نزیکدا تاوانباران رووبەڕووی دادگا دەکرێنەوە''.
 
عوسمان کەریم جەختی لەوەیشکردەوە کە لیژنەکەیان ئەرکی سەرشانی خۆیەتی چاودێری وردی دۆسیەکە بکات و رایگەیاند کە لەگەڵ هێزە ئەمنییەکاندا لە پەیوەندی و گفتوگۆدان.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×