بەهۆی ناوی "كوردستان" لەسەر فانیلەكەی، سیاسەتمەدارێكی كورد لەتوركیا دەستگیر دەكرێت
  2019-07-18       899       
دەسەڵاتدارانی توركیا لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ سەرۆكی لقی بیسیلی هەدەپە، رفاعی باران دەستپێكرد بەتۆمەتی "بانگەشە كردن بۆ پەكەكە"، پاش ئەوەی لەكاتی یارییەكی تۆپی پێدا فانیلەیەكی پۆشی بو كە لەسەری نوسرابو "كوردستان".

ئاوێنە: رفاعی باران، روبەروی دەستگیركردن‌و لێپێچنەوە بوەتەوە لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە، پاش ئەوەی لە11ی تەموزدا وێنەیەكی لەپەیجی تایبەتی یاریگای بیسیل لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاوكرایەوە كە فانیلەكەی بەری لێی نوسراوە "كوردستان"، لەمیانەی یاری نێوان ئەنجومەنی شارەوانی شارۆچكەی بیسیلی سەر بەئامەدو لقی هەدەپەی شارۆچكەكەدا.
رفاعی رایگەیاندوە "هاندەرم بۆ پۆشینی ئەم فانیلەیە بانگەشە كردن نەبوە بۆ هیچ رێكخراوێك، وشەی كوردستان لەسەر فانیلەكەم راستییەكی جوگرافیا‌و ناوچەیەكی جوگرافییە، تەنانەت سەرۆك وەزیرانی پێشوش بن عەلی یەلدرم لەلێدوانێكیدا ماوەیەك لەمەوبەر ناوی كوردستانی هێنا، ئەوانەی كە نكوڵی لەبونی كوردستان دەكەن لەنەزانیانەوەیە".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×